Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیسی ستۆکهۆلم بۆ یوروڤیژن ئامادەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 maj 2016 kl 13.58
"دەبێت ئامادەی ڕووداوی نەخوازراو بین"
(1:41 min)
Inför Eurovision
وێنە: Janerik Henriksson/TT

ئەم ئێوارەیە پێشبڕکێی گۆرانی ئەورووپی (Eurovision Song Contest) لە ستۆکهۆلم دەست پێ دەکات، پاراستنی ئاسایش یەکێکە لە گرنگترین پرسەکان لەم کاتەدا.

بەرگرتن لە ڕووداو، پەلاماردان و ڕووداوی تیرۆریستی لەو پرسانەن کە پۆلیس ستۆکهۆلم چەند مانگێکە خۆی بۆ ئامادە دەکات.

یوروڤیژن گەورەترین پێشبڕکێی گۆرانییە لە ئاستی جیهاندا و نزیکەی 200 ملیۆن کەس لە ڕێی تەلەفزیۆنەکانەوە بینەری ئەم پێشبڕکێیەن. جا کە هەموو ئەورووپا ڕوویان لە شوێنێکە و جەماوەرێکی زۆر کۆدەبنەوە کاتێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کە بەنیازن ترس و نیگەرانی بڵاو بکەنەوە. بەڕای پسپۆڕی پرسی تیرۆر لە زانکۆی هێزی بەرگری ماگنوس ڕانستۆرپ.

  ئەو هەروەها دەڵێت هەرچەندە زەحمەتە بەر بە ڕووداوی چاوەڕواننەکراو بگیرێت بەڵام گرنگە ئامادەکاری هەبێت. ێسپەر ئاکینگەر بەرپرسی پرۆژە لە پارێزگای ستۆکهۆلم دەڵێت کۆمۆنی ستۆکهۆلم ئامادەکاری باشی هەیە بۆ بەرگرتن لە رووداوی نەخوازراو ئەویش لەڕێی کامێرای چاودێری و پۆلیسی مەدەنی هەورەها پۆلیس بە جلوبەرگی فەرمییەوە.

جێی باسە یوروڤیژن سۆنگ کۆنتیست کە ئەمساڵ لە هۆڵی گلوبن لە ستۆکهۆلم ساز دەدرێت 61 ەمین خولە و بڕیارە ڕۆژانی 10،12،14 ی ئەم مانگە بەردەوام بێت. هۆکاری ئەوەی کە ئەمساڵ لە سوید ساز دەکرێت ئەوەیە کە ساڵی رابوردوو گۆرانی مۆنس سێلمەرلیۆڤ بەناوی (Heroes) ئەو پێشبڕکێیەی بردەوە.   

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".