Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تاکسی ئوبەرپۆپ دەوەستێنرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 maj 2016 kl 09.26
"ئوبەرپۆپ نایاساییە و تاکسی ڕەشە"
(2:27 min)
Foto: Junge, Heiko
Foto: Junge, Heiko

خزمەتگوزاریی تاکسی (Uberpop) هەفتەی داهاتوو دەوەستێنرێت.  

بەرپرسی ئوبەر لە سوید ئالۆک ئالستریۆم بۆ ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) دەڵێت دەبێت یاسای وا هەبن کە بوار بەم جۆرە خزمەتگوزارییە بدات تا بتوانین بەردەوام بین.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە چەند دادگایەک لە سویددا نزیکەی 30 لە شۆفێرانی ئەو تەکسییەیان بە تاوانی لێخوڕینی نایاسایی حوکم داوە و داددگای تێهەڵچوونەوە (Hovrätten) هەمان هەڵسەنگاندنی هەیە. یەکێک لەو دۆسیانە براوەتە دادگای باڵا.

جێی باسە دەستگەی کاروباری گواستنەوە (Transportstyrelsen) ئەو خزمەتگوزارییە بە تاکسی ڕەش ناو دەبات.

ئوبەر تاکسی لەساڵی 2014 وە هاتۆتە سوید و بەوە ناسراوە کە کرێی هەرزانە بۆ نموونە گرتنی تاکسییەک بۆ ڕێگەیەکی 20 چرکەیی لە ستۆکهۆلم نزیکەی 100 کرۆنە. هەروەها شۆفێرەکان پێویست ناکات مۆڵەتی تاکسی لێخوڕینیان هەبێت. داواکردنی تاکسی لە ڕێی ئاپێکەوەیە و پێویست ناکات پێشوەخت حیجزی بکەیت، هەر لە ڕێی ئاپپەکەوە دەتوانرێت کرێی تاکسییەکەش بدەیت.

کۆمپانیای تاکسی ئوبەر لە چەند ئاستێکی جیاوازدا خزمەتگوزاریی تاکسی پێسکەش دەکات، بۆ نموونە ئوبەرپۆپ کە تاکسی هەرزانە و ئوبەرلوکس بە نرخێکی گران، تاکسی بە کڤالیتی بەرز و مەرجەکانیش لەسەر شۆفێر زیاترن.

ئەم تاکسییە بەپێی دادگاکانی سوید کاری نایاساییە و بەو هۆیەوە چەندین لەو شۆفێرانەی ئوبەرتاکسییان لێخوڕیوە حوکم دراون. بەڵام شۆفێرەکان لەکاتیی داداگاییدا وتوویانە لەبەرئەوەی کۆمپانیای تاکسی ئوبەر کۆمپانیایەکی گەورەی ناسراوە و نوسینگەیەکی ئاشکرایان هەیە ئەوانیش دوودڵ نەبوون لەوەی کار بۆ ئەو کۆمپانیایە بکەن و بێگوومان بوون لەوەی کارەکەیان یاساییە.

جێی باسە کۆمپانیای ئوبەر لە ئەمریکا ساڵی 2009 دامەزراوە و ئێستا لە 400 شار لە ولاتانی جیهاندا لقیان هەیە. بەڵام لە چەندین وڵاتی ئەورووپی بۆ نموونە لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا بەهۆی ئەوەی کە بە کاری تاکسی ڕەش حسابی بۆ کراوە ئەو خزمەتگوزارییە لە چەند شارێک وەستێنراوە.      

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".