Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ماوەی مانەوەی منداڵە پەناخوازەکان لە فێرگا سەرەتاییەکاندا جیاوازە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 maj 2016 kl 12.48
"بەهۆی زۆریی پەناخوازانەوە جێگە لە فێرگاکاندا کەمە"
(1:51 min)
Foto: Ted S. Warren/TT
Foto: Ted S. Warren/TT

ئەو ماوەیەی منداڵانی پەناخواز لە فێرگا سەرەتاییەکاندا بەسەری دەبەن بەپێی کۆمۆنەکان دەگۆڕێت.  

منداڵانی پەناخواز تەمەن سێ بۆ پێنج ساڵ مافی ئەوەیان هەیە کە لە فێرگا سەرەتاییەکاندا (förskolan) بخوێنن. بەڵام بەپێی بەداواداچوونێکی بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆت، ماوەی خوێندنیان بە پێی کۆمۆنەکان دەگۆڕێت. 

ئێکۆت تەلەفۆنی بۆ ئەو 10 کۆمۆنە کردووە لە سویددا کە بەپێی ئاماری دەستگەی کۆچ زۆرترین ژمارەی منداڵی پەنابەریان وەرگرتووە.  

بۆ نموونە لە هەندێک کۆمۆنی ستۆکهۆلم ئەو مندالانە هەفتەی 30 سەعات لە فێرگا دەبن، بەراورد بە منداڵانی هاوشێوەی ئەو کە پەناخوازن لە شاری یۆتۆبۆری 25 سەعات و لە ئۆسکارشهامن 15 سەعاتیان هەیە.

ماتس ئینگڤارسۆن بەرپرسی فێرگاکە لە ئۆسکارشهامن دەڵێت پەناخوازێکی زۆر ڕوویان لەم کۆمۆنە کرد و زەحمەت بوو شوێن بۆ منداڵەکان بدۆزینەوە، ناچار فێرگەیەکمان کردۆتەوە کە تەنها منداڵی پەناخوازی لێیە و ڕۆژی سێ سەعات دەوام دەکەن.

بەڵام لە سیۆدەرهامن جیاوازی لە نێوان هیچ منداڵێکدا ناکرێت بەڵکە هەموو وەک یەک مافی 40 سەعات مانەوەیان لە هەفتەیەکدا لە فێرگادا هەیە. کارین مێلکڤیست بەرپرسی ئەو فێرگایە دەڵێت ئێمە منداڵی پەناخواز هەر وەک منداڵەکانی دیکە دەبینین .

بە پێی ئەو بەدواداچوونەی ئێکۆت و سەرباری جیاوازییەکان لە دابینکردنی ماوەی مانەوە لە فێرگا، زۆربەی ئەو کۆمۆنانەی پەیوەندییان پێوە کراوە توانیویانە شوێ لە فێرگا سەرەتاییەکاندا بۆ منداڵە پەناخوازەکان بدۆزنەوە و بە پێی ڕێککەوتنیان لەگەڵ دەستگەی کۆچ بە گەرەنتی چوار مانگ بەردەوام بێت.

جێی باسە دەستگەی پشکنینی فێرگاکان (Skolverket) تا ئێستا هیچ سکاڵایەکیان بەدەست نەگەشتووە سەبارەت بەوەی کە کۆمۆنەکان شوێنیان بۆ منداڵان دابین نەکردبێ.    

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".