Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بیانییە کەمتر لە سویدییەکان کاریان هەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 maj 2016 kl 14.27
هۆکار نەبوونی پەیوەندی و نەزانینی زمانی سویدییە
(1:10 min)
Conny Sillén/ TT
وێنە: Conny Sillén/ TT

ژمارەی ئەو بیانییانەی خاوەن بەڵگەنامەی خوێندنی باڵان بەراورد بە سویدییەکان کەمتر کاریان دەست دەکەوێت.

بەپێی ئامارێکی نوێی ناوەندی نووسینگەی ئامار (SCB) کە لە ماوەی هەفتەی 14-20 ساڵی پار ئەنجام دراوە ئەو کەسە بیانییە خاوەن بەڵگەنامانەی لە دەرەوەی سوید لە دایک بوون و لەماوەی ساڵانی 2003 بۆ 2014 هاتوونەتە سوید زۆر کەمتر کاریان هەبووە بەراورد بەو کەسانەی لە سویددا لە دایک بوون.

لەو ئامارەدا هاتووە کە لەو ماوەیەی بەدواداچوونەکەی تێدا ئەنجام دراوە شەش لە دەی بیانییەکان کاریان هەبووە بەراورد بە نۆلە دەی ئەو کەسانەی لە سویددا لە دایک بوون.

لەو بەدواداچوونەدا هەروەها دەرکەوتووە ئاستی بێکاری بیانییەکان لەو ماوەیەدا لەسەدا 10 بووە بەڵام بۆ ئەو کەسانەی لە سویددا لە دایک بوون لەسەدا یەک بووە.

هەروەها نیوەی بیانییەکان کارەکانیان لەگەڵ جۆری خوێندنەکەیاندا گوونجا بوو بەراورد بە هەشت لە دەی سویدییەکان.

یەکێک لە هۆکارە بەهێزەکانی ئەو جیاوازییانە نەبوونی پەیوەدنیی کۆمەڵایەتی و هۆکارێکی دیکە نەزانینی زمانی سویدی بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".