Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"چاودێریی نهێنیی گومانلێکراوان تاوانکاری کەمدەکاتەوە"

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 12 maj 2016 kl 09.31
دادگا بڕیار لەسەر بەکارهێنانی ئەو مافە دەدات
(2:24 min)
Kompyuter.
وێنە: Janerik Henriksson/TT

بە ئامانجی بەرگرتن لە تیرۆر ئەمڕۆ حوکوومەت بڕیار دەدات لەوە بکۆڵرێتەوە ئاخۆ ڕێ بە چاودێریکردنی نهێنی زانیارییە ئەلەکترۆنییەکانی گومانلێکراوان بدرێت یان نا.      

بەو پێیە گەر بێت و دەوڵەت ڕێگە بدات ئەو پۆلیس مافی ئەوەی دەبێت کە بەرنامەیەکی چاودێری، یاخود سیخوڕیی لە کۆمپیوتەری کەسانی گومانلێکراودا دادەنێت. وەزیری ناوخۆ ئەندەرش ئیگێمان دەڵێت پۆلیس و پۆلیسی ئاسایش، سێپۆ کارەکانیان لەگەڵ پێشکەوتنی ئەلەکترۆنیدا دەگونجێنن و بەکاری دەهێنن بۆ خوێندنەوەی زانیارییە نهێنییەکان و ئەوانەی شفرە کراون.

ئیگێمان هەروەها دەڵێت ئەوە ڕێگەیەکە بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانی تیرۆریستان.

مانگی دێسەمبەری ڕابوردوو حوکوومەت و بەرەی ڕاست لەسەر چەند کارڕاییەک پێک هاتن بۆ بەرگرتن  لە تیرۆریزم. یەکێک لەوانە دانانی بەرنامەی دیگیتاڵی سیخوڕییە لە کۆمپیوتەر و تەلەفۆنی گومانلێکراواندا. بڕیار وا بوو کە مانگی مارسی ڕابوردوو دەست بە لێکۆڵینەوە لەو پرسە بکرێت بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ئەمە پرسێکی یەکجار ئاڵۆزە لە ڕووی یاسایی و تەکنیکییەوە لێکۆڵینەوەکان دوا کەوتوون، هۆکارێکی دیکە هاوسەنگییە لەنێوان پاراستنی سەروەریی کەسێتی و بەرەنگاربوونەوەی تاوانکارییدا.

جێی باسە چاودێریکردنی زانیاریی ئەلەکترۆنیی گومانلێکراوان لە زۆر لە وڵاتانی جیهاندا ڕێ پێدراوە بۆ نموونە دانمارک و نەرویج. ئەمڕۆش حوکوومەتی سوید بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی ئەگەر یاساکانی سویدیش بگۆڕدرێت بە شێوەیەک کە دەستگە بەرپرسەکان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تاوانکاری لە کاتی پێویستددا بچنە نێو کۆمپیوتەری گومانلێکراوانەوە.

وەزیر ناوخۆ دەڵێت چوونە نێو کۆمپیوتەری گومانلێکراوانەوە شکاندنی سەروەری کەسێتییە ودەستتێوەردانی زانیاریی زۆر پریڤاتی ئەو کەسانەیە هەر بۆیە و بۆ پاراستنی زانیارییە پریڤاتەکانی ئەو کەسانە دەبێت پێس بەکارهێنانەی ئەو مافە لەلایەن پۆلیسەوە، دادگا بڕیار لەسەر چۆنییەتی و سنووری ئەو بەکارهێنانە بدات.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".