Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاسای قەرەبووی نارکۆلێپسی لە دەنگداندایە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 12 maj 2016 kl 12.01
ژمارەی داواکارییەکان تا دێت زیاد دەکات
(1:12 min)
En ask pandemrix.
دەرزیی کوتان دژ بە ئینفلەوەنزای بەراز وێنە: Foto: Martin Olson/TT.

پەرلەمانی سوید ئەمڕۆ بڕیار لەسەر یاسایەکی نوێ بۆ قەرەبووی توشبووانی نارکۆلێپسی دەدات.

 بەپێی ئەو پێشنیازەی کە دەنگی لەسەر دەدرێت ئەو کەسانەی بەهۆی دەرزیی (Pandemrix) دەرزیی  کوتانی ئینفلەوەنزای بەرازەوە تووشی نەخۆشی نارکۆلێپسی، واتا خەولێکەوتنی کوتووپڕ بوون بە بڕی 10 ملیۆن کرۆن قەرەبوو دەکرێنەوە.

بەڵام تا ئێستا دیار نییە کە سەرجەمی تێچووی ئەو قەرەبووە لەسەر دەوڵەت چەندە دەبێت لەبەرئەوەی بەردەوام داواکاری توشبووانمان پی دەگات، رۆبەرت ستریۆم بەرپرسی گشتیی بیمەی دەرمان دەڵێت.

تا ئێستا سەرجەم 475 داواکاریی قەرەبوو لەلایەن توشبووانەوە هەیە، 311 واتا لەسەدا 65 ی ئەو داوایانە پەسەند کراوە.

 بۆ ئەوەی کەسێک مافی قەرەبوو بیگرێتەوە سنوورێک هەیە تایبەت بە ماوەی نێوان کاتی کوتان و توشبوون بە نەخۆشییەکە. لە حاڵی حازردا ئەو ماوەیە 16 مانگە. بەڵام دیاریکردنی ئەو ماوەیە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و ئەگەری گۆڕینی هەیە.  

بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە نارکۆلێپسی و ئینفلەوەنزای بەراز سەیری لینکی هاوپێچ بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".