Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خەرجیی کۆمۆنەکان بەهۆی لانەوازانەوە زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 12 maj 2016 kl 12.56
بەهۆی پەنابەرانەوە کێشەی بێماڵی زیادی کردووە
(2:29 min)
 Fotograf	STIG-ÅKE JÖNSSON / TT
وێنە: Stig-Åke Jö–nsson / TT

ژمارەیەکی زۆر لە کۆمۆنەکانی سوید بەهۆی زیادبوونی ژمارەی بێماڵ و لانەوازانەوە خەرجییان زیادی کردووە، یەکێک لە هۆکارەکان زیادبوونی ژمارەی پەنابەرانە.

بەپێی ئامارێک کە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت (Ekot)، ئەنجامی داوە دەرکەوتووە کە بارودۆخی ئەو کەسانەی کە بێماڵ بوون خراپتر بووە، بۆ نموونە ماوەی سەرەی خانوووەرگرتن درێژتر بووە.

ئەم بارودۆخە وای کردووە زۆرێک لە کۆمۆنەکان ناچارن یارمەتیی ئەو کەسانە بدەن کە شوێنی ژیانیان نییە. لەبەرئەوەی کاتێک هاووڵاتییەک شوێنی نەبێت ئەرکی کۆمۆنە شوێنی بۆ بدۆزێتەوە. گەر خانوو نەبێت ئەوا لە هۆتێل یاخود کاروانسەراکاندا (vandrarhem) دایان بنێت، ئەوەش دەبێتە خەرجیی زیادە لەسەر کۆمۆنەکان.

بەشی هەواڵەکان ئێکۆت پرسیاری لە 10 کۆمۆنی جیاواز کردووە لە ئاستی سویدا، لە سەرجەم ئەو کۆمۆنانەدا بارودۆخی خانوودۆزینەوەی بە پەلە لە ماوەی ساڵی پاردا یەکجار زیادی کردووە، ئەمە بەراورد بە دوو ساڵ پێشتر.

پێنج لەو دە کۆمۆنەی پرسیاریان لێ کراوە لە ماوەی دوو ساڵدا خەرجیی خانوو و شوێنی مانەوەی کاتی بۆ بێماڵەکان دووجا زیادی کردووە، یەکێک لە هۆکارەکان زیادبوونی ژمارەی پەنابەرانە بۆ نموونە لە کۆمۆنی (Hultsfred) لە کاڵمار.

مارییا خیۆسترۆم بەرپرسی یەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی پرسی کۆمەلایەتی دەڵێت بەهۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران هاتوونەتە کۆمۆنەکە و خانوی کرێیان وەرگرتووە  ئەمە کێشەی بۆ ئەو کەسانە درووست کردوە کە باری ئابووریان بەهۆی قەرزاریی و کێشەی دیکەوە ناجێگیرە و ناتوانن کرێ بە باشی بدەن. 

خۆسترۆم هەروەها دەڵێت چیتر ئەو کەسانە لەلایەن کۆمپانیاکانی خانوو بەکرێدانەوە لەبەر ناگیرێن و ئامادەیی نییە بۆ ئەوەی خانوویان بەکرێ بدرێتێ. 

لەلایەکی دیکەوە پسپۆری بواری داڵدەی لانەوازان لە دەستگەی خانووبەرەوە (Boverket) میکایل نیلسۆن دەڵێت زیادبوونی خەرجیی کۆمۆنەکان بەهۆی نەبوونی ماڵ بۆ ئەو کەسانەی بێلانەن، بەردەوام و زیاتر دەبێت.

نیلسۆن دەڵیت بەهۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە پەنابەران چاوەڕێی وەرگرتنی ئیقامەن و کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا دێنە سەرە و بازاڕی خانووەرگرتنەوە، ئەمە لەکاتێکدا کە خانوو بەپێی پێویست ئامادە نییە، چاوەڕی دەکرێت کێشەی بێماڵی زیاد ببێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".