Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هەڵبژاردنی خوێندنگا دەکرێتە زۆرەملێی

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 16 maj 2016 kl 10.25
بە پشتگیریی دەوڵەت ئاستی فێرگاکان بەرز دەبێتەوە
(2:52 min)
هەڵبژاردنی فێرگا بەشێکە لە پرۆسەی هاوگونجی
هەڵبژاردنی فێرگا بەشێکە لە پرۆسەی هاوگونجی وێنە: JESSICA GOW / TT

ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی فێرگاکان ڕاپۆرتێکی نوێی سەبارەت بە گەشەپێدانی ئاستی فێرگاکان پێشکەش کرد. 

کۆمیسیۆنی فێرگاکان (Skolkommissionen) لەلایەن دەوڵەتەوە ئەرکی ئەوەی پێسپێردراوە کە چەند پێشنیازێک بۆ گەشەپێدانی ئاستی فێرگاکان لە سویددا ئامادەبکەن، ئەمڕۆ پێسنیازەکانیان پێشکەش بە دەوڵەت کرد کە بۆ نموونە تێیدا پێشنیاز کراوە کە هەموو فێرخوازێک دەبێت پێشوەخت فێرگایەک هەڵبژێرن، واتا دایکوباوکی فێرخوازەکە دەبێت فێرگایەک هەڵبژێرن بۆ منداڵەکانیان، پێشتر گەر فێرگات هەڵنەبژاردایە ئەوا بۆ نموونە بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای ستۆکهۆلم منداڵەکەی لەو فێرگایە دادەنا کە نزیکترینە لە ماڵەکەیەوە.

 پێشنیازێکی دیکە ئەوەیە کە پلەکانی بەرزبوونەوەی پلە و کارامەیی مامۆستا زیاد بکرێت، هەروەها بەشێکی زۆری دارایی فێرگاکان لەسەر دەوڵەت بێت.

ئامانج لەم پێشنیازانە بەرزکردنەوەی ئاستی کوالیتی خوێندنگاکانی سوید و ئاستی ئەنجامی فێرگاکانە.

جێی باسە لە ماوەی ئەم دە ساڵەی ڕابوردوودا دەسەڵاتی دەوڵەت لەسەر فێرگاکان و بەڕێوەبردنیان زیادی کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا سیستێمی بەڕێوەبردنی فێرگا لە لایەن دەوڵەتەوە لابرا، واتا سیستێمی دەسەڵاتی ناوەندی کەم کرایەوە.

لە حالێ حازردا کۆمیسیۆنی فێرگاکان لە دوو مۆدێلی دابینکردنی دارایی فێرگاکان دەکۆڵێتەوە کە بەو پێیە دەوڵەت ئەرکێکی زیاتری دارایی فێرگاکانی لەسەر شان دەبێت. لە مۆدێلی یەکەمدا دەوڵەت بڕیار دەدات کە هەر فێرخوازێک چەندە دارایی دەوێت بۆ وانە و تەندورستی. بە پێی مۆدێلی دووەم دەوڵەت دابینکردنی هەموو دارایی فێرگاکەی لە ئەستۆیە.

هۆکاری ئەوەی کە کۆمیسیۆنی فێرگاکان دەسەڵاتی دەوڵەت لە بەڕێوەبردنی فێرگاکاندا زیاد دەکات، ئەوەیە کە کە چەند ساڵێکە بەرەدوام ئاستی زانیاریی فێرگاکان لە دەبەزیندایە و بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی (OECD) دارایی فێرگاکان بەشێکی گرنگە لە بەڕێوەبردنی فێرگادا، ئاننا ئێکستریۆم بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی فێرگاکان دەڵێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".