Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زۆرێک واز لە خوێندنی ئێس ئێف ئی دەهێنن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 16 maj 2016 kl 11.36
"خوێندنی زمان کلیلی هاوگوونجییە"
(2:18 min)
"ئێس ئێف ئی زیاتر گرنگی بە ڕیزمان دەدات، زمانی سوید لە رێی کارەوە باشتر فێر دەبێت"
"ئێس ئێف ئی زیاتر گرنگی بە ڕیزمان دەدات، زمانی سوید لە رێی کارەوە باشتر فێر دەبێت" وێنە: Linnea Johansson/Sveriges Radio.

بەپێی بەدواداچوونێکی بەرفراوانی ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) ژمارەیەکی زۆر لە فێرخوازانی فێربوونی زمانی سویدی ئێس ئێف ئی، بەردەوام نابن لە خوێندن.

بە پێی بەدواداچوونەکەی ڕۆژنامەی داگەنسنیهێتەر تەنها یەک لە سێی ئەو فێرخوازانەی کە سالێ 2007 هاتوونەتە سوید ئێس ئێف ئییان تەواو کردووە. بەڵام ئەو کەسانەی کە ئەو خوێندنەیان تەواو کردووە ئاسانتر و باشتر لە بازاڕیکاردا پێشکەوتوون.

  • هیوام وابوو کە ژمارەیەکی زیاتر لە پەنابەران ئێس ئێف ئییان تەواو بکردایە چونکە ئەو خوێندنە ئامێرێکە بۆ گوونجاندن لە کۆمەڵگەدا، هەر بۆیە دەبێت لەم پرسە بکۆڵدرێتەوە کە بۆچی بەردەوام نابن لە خوێندن، ئینگەر بارییەندۆرف لە لیژنەی وانەگووتنەوە لە دەستگەی فێرگاکان (Skolvrket) دەڵێت.

بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیە ڕۆژنامەی داگەنسنیهێتەر ئامارەکانی نووسینگەی ناوەندیی ئاماری (Statistiska centralbyrån) بەکارهێناوە. بۆ نیشاندانی پەیوەندیی نێوان خوێندنی زمانی سوید و کاروەرگرتن. تا ئێستا چەندین لێکۆلێنەوە نیشانیان داوە کە فێربوونی زمان کلیلی هاوگوونجییە ، بۆ وەرگرتنی کار لەلایەک و بۆ گونجاندن لە کۆمەڵگەدا بەگشتی.

لەو بەدواداچوونەدا لە نزیکەی 15 هەزار بیانی لە تەمەنی نێوان 18 – 56 ساڵدا کۆڵراوەتەوە، کە لە ساڵی 2007 لە سویددا ئیقامەیان وەرگرتووە. تەنها لە سەدا 33 ی ئەو کەسانە خوێندنی ئێس ئێف ئێیان تەواو کردووە. هەروەها ئەو بیانیانەی لە وڵاتی خۆیاندا تەنها خوێندنی سەرەتاییان خوێندووە تەنها لە سەدا 20 یان  خوێندنی زمانی سویدیان تەواو کردووە.

هەر لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە کە لەسەدا 66 ی ئەو کەسانەی ئێس ئێف ئییان تەواو کردووە کاریان دەست کەتووە ئەمە بەراورد بە لەسەدا 26 ی ئەوانەی کە تەنها قۆناغی یەکەمی ئێس ئێف ئییان خوێندوە. 

وەزیری خوێندنی ئامادەیی و گەشەپیدانی زانیاری ئایدە هادزیالیچ لە لیستی سۆسیالدیموکرات دەڵێت ئەمە شکستێکە دەبێت لێ بکۆڵرێتەوە، ئەو دەڵێت ئەو کێشەیە پەیوەندی بە مامۆستا و بەڕێوەبەری فێرگاکانەوە نییە بەڵکە دەبێت هەلومەرجە گشتییەکان باش بکرێن، بۆ نموونە کۆمۆن و کاردۆزگە دەبێت باشتر هاوکاری بکەن، هەروەها بیمەی دایکوباوکایەتی چاو لێ بکرێت تا ژنانێکی زیاتر بتوانن بخوێنن.

ئەو هەروەها دەڵێت لە حاڵی حازردا بواری ئەوە هەیە کە خوێندنی ئێس ئێف ئی لەگەڵ پاشخانی خوێندن و ئاستی کارامەیی بیانییدا بگونجێنرێت، هەوڵیش دەدەین کە ژمارەیەکی زیاتر بتوانن خوێندنی ئیس ئێف ئی لەگەڵ خوێندنی پیشەیی (yrkesutbildning) بگونجێنن.

 


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".