Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سویدییەک بە تاوانی کۆمەڵکوژی زیندانیی هەتاهەتایی وەرگرت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 16 maj 2016 kl 12.56
یەکەم جارە تاوانبارێکی لەو شێوەیە دادگایی دەکرێت
(0:42 min)
دادگای بەرایی ستۆکهۆلم
دادگای بەرایی ستۆکهۆلم وێنە: JESSICA GOW / TT

ئەمڕۆ دادگایی بەرایی ستۆکهۆلم (Stockholms tingsrätt) سویدییەکی بە سزای زیندانیی هەتاهەتایی بە تاوانی کۆمەڵکوژی لە ڕواندا، حوکم دا.

ئەو پیاوە تەمەن شەست ساڵانەیە بەوە تاوانبارە ک ساڵی 1994 لە ولاتی رواندای ئەفەریقا بەدەهەزارەها کەسی کۆمەڵکوژ کردووە. 

جێی باسە ئەمە بە یەکێک لە گەورەترین تاوانەکان ئەژمار دەکرێت کە تا ئێستا لە سویددا کەسێکی لەسەر دادگایی بکرێت، تاوانی کۆمەڵکوژیی 800 هەزار کەس لە کەمایەتییەکی وڵاتی ڕاواندا بە ناوی توتسی.

ئەو تاوانبارە پێشتر لە ڕواندا لەلایەن دادگای ڕواندییە حوکم دراوە بەڵام ساڵانێکی زۆرە هەر بە ناوی خۆی لە سویدا دەژی. 

جێی ئاماژەیە حوکمەکەی دادگایی بەرایی لە دادگایی تێهەڵچوونەوە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".