Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مێتۆدێکی تازە گرفتەکانی ناو لەشی ژنان کەم دەکاتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 17 maj 2016 kl 11.18
شێوازێکی نوێی زایین
(2:28 min)
Helena Lindgren, docent vid Karolinska institutet och Sahlgrenska akademin.
Foto: Joel Wendle/Sveriges Radio

شیوازێکی تازەی زایین  کە بە مەبەستی تاقیکردنەوە بە کار هاتووە گرفتەکانی ناو لەشی ژنان لە کاتی منداڵبووندا کەم دەکاتەوە.

ئەم مێتۆدە نوێیە دەرفەتی هەڵبژاردنی زیاتر دەدات بە ژنەکە لە کاتی زایمانەکەدا و منداڵەکە بە پرۆسەیەکی خاووتر دێتە دەر. بە پێی قسەکانی هێلێنا لیندگرێن، مامۆستای زانکۆ لە ئەنیستیتۆی کارۆلینسکا و ئکادیمیای سالگرێنسکا. ئەم  شێوازە نوێیە پچڕانی ناو لەشی ژنان کەم دەکاتەوە کە کێشەی زۆر دەنێتەوە و لەم ڕیگەیەوە لە نێوان یەک لە پێنج تا .یەک لە دەی ژنان کەمتر تووشی ئەم گرفتە دەبنەوە

نزیک بە هەزار ژن کە بۆ یەکەمجار سکپڕبوون لەم توێژینەوەیەدا کە لە نەخۆشخانەی داندەرید بەڕێوەچووە بەشدار بوون. نیوەیان لەسەر شێوازی کۆن منداڵیان بووە و نیوەکەی تریشیان بە شێوازە نوێکە.

لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر نیشانیان داوە ئەو ژنانەی لە ماڵەوە منداڵیان دەبێت گرفت و برینەکانی ناولەشیان کەمترە لەوانەی لە نەخۆشخانە منداڵیان دەبێت. هەر بۆیە هەوڵدراوە لەم لێکۆڵینەوەیەدا فاکترە گرنگەکانی ماڵ بگوازنەوە نەخۆشخانە و لێگەڕان پرۆسەکە خۆبەخۆ بڕواتە پێش. نەک لەکاتی هاتنە دەری منداڵەکە پەلە لە ژنەکە بکەن. بە پێچەوانە دەرفەتی دەدرا بە پێی هێزی خۆی فشار بهێنێت. ئەمە بە پێێ وتەکانی هێلێنا لیندگرێن. هەرچەندە جارێ ئەم مێتۆدە وەکو تێزێک بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام بە ڕای هێلێنا لیندگرێن ئەنجامەکان ئەوەندە باشن جێی خۆیەتی زیاتر بڵاو بکرێتەوە، جا ئەگەر تەنها یەک لە بیستی ژنان لەم گرفتە ڕزگاریان بێت هەر ئەنجامێکی باشە چوونکە ئەم برینانە .دەبنە هۆی گرفتی سەخت و درێژخایەن

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".