Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زۆرێک لە ئێراقی و ئەفغانەکان دەگەڕێنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 17 maj 2016 kl 15.08
ژمارەیەکی زۆری پەناخواز دەگەڕێنەوە
(0:58 min)
زۆرێک لە ئێراقی ئەفغانەکان دەگەڕێنەوە
وێنە: John Alexander Sahlin/TT

لە سێهەمین مانگەکانی سەرەتای  ساڵی٢٠١٦دا، ٤٤٩ کەس کۆمەکی گەڕانەوەیان پێ دراوە.

بە پێی ئامارەکانی دەزگای کۆچ، ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دووجار زیادی کردووە. زیاتریش کەسانی بە ڕەگەز ئێراقی و ئەفغانن کە بڕیاری گەڕانەوە دەدەن و ٣٣١ کەسیان خەڵکی ئێراقن. ئەو کەسەی کە وەڵامی ڕەدی داوای مافی پەنابەری وەرگرتبێت، یان بە خواستی خۆی بیەوێ بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی مافی بڕە پارەیەکی هەیە بۆ دووبارە گیرسانەوە. هەر کەسێکی گەورەساڵ مافی ٣٠ هەزار کرۆنی هەیە و نیوەی ئەو ڕێژەیە بۆ کەسانی ژێر ١٨ ساڵ. هەر خێزانێکیش بە لای زۆرەوە دەتوانێت ٧٥ هەزار کرۆن وەرگرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".