Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چارەسەری پەنابەرانی تراومای جەنگ کەمهێنە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 18 maj 2016 kl 10.01
"تا ئێستا کە بوتڵی بیبسی دەبینم موچڕکەم پێدا دێت"
(2:12 min)
Kvinna vid bro. Foto: Claudio Bresciani / TT
"ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرە تازەهاتووەکان تراومایان هەیە" وێنە: foto: Claudio Bresciani / TT

زۆربەی ئەو پەنابەرانەی هاتوونەتە سوید تراومای جەنگ و ئەشکەنجەیان هەیە بەڵام بەپێی پێویست شوێنی چارەسەر بۆ ئەو کەسانە نییە.   

نزیکەی یەک لە دەی ئەو کەسانەی داوای پەنابەرییان لە سوید کردووە تراومای جەنگ و ئەشکەنجەیان هەیە ئەوەی کە پێێ دەڵین زەبری دەروونی (PTSD- posttraumatiskt stressyndrom)، هەروەها نزیکەی 12 هەزار کەس لەو پەنابەرانە ساڵی پار مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی یاخود ئیقامەیان وەرگرتووە پێویستییان بە چارەسەرە بەڵام بەپێی بەدواداچوونەکانی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت، تەنها 3200 جێگە هەیە بۆ چارەسەر. واتا یەک لە چواری ئەو کەسانە چارەسەر وەردەگرن.

سەڵاح حەقگۆ یەکێکە لەو کوردانەی لە ئێرانەوە پێش 23 ساڵ هاتۆتە سوید، لە ئێران تووشی زیندانیی و ئەشکەنجە هاتووە و ئەو بۆ ڕادیۆی سوید دەڵێت لە زیندان دەستدرێژیی جنسییان کردۆتە سەرم و تا ئێستا کە بتڵی بیبسی دەبینم مووچڕکەم پێدا دێت.

سەلاح ماوەیەکی زۆر هەوڵی داوە ئەو بیرەوەرییە ناخۆشانە بیر خۆی بباتەوە بەڵام ئەوکاتەی لە شوێنی کارەکەی بووە بەژێر ئوتومبێلێکەوە تووشی زەبرێکی دەروونی قورس بوو کە لە شێوەی شەلەل و لاڵی دەرەکەوتووە، واتا تراومای ئەشکەنجەی دەروونییە کۆنەکانی لێ هەڵداوەتەوە. دوای دوو ساڵ لەو ڕووداوە بە چارەسەری تێراپی چاک بۆتەوە.  

جێی باسە لە حاڵی حازردا لە فێرگای باڵای خاچی سوور لێکۆڵینەوەیەک بەڕێوە دەچێت سەبارەت بە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سویددا تراومای جەنگیان هەیە. بەپێی مەزەندەکانی پێشتر نزیکەی یەک لە دەی پەنابەران تراومای جەنگیان هەیە.

چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی کە تراومای جەنگ و ئەشکەنجەیان هەیە زۆر گرنگە لەلایەک بۆ کەسەکە خۆی و لەلایەکی دیکە بۆ کەسانی دەورووبەری، مۆنیکا برێندلەر لە سەنتەری ئەشکەنجەدراوان لە ڕێکخراوی خاچی سوور دەڵێت لەبەرئەوەی کە بۆ نموونە ئەگەر دایکو باوک تراومای جەنگیان هەبێت لە کاتی گریان و قیژەی منداڵەکانیاندا نیشانەکانی تراوما لە دایکو باوکەکە هەڵدەداتەوە و بەسەر منداڵەکاندا دەڕێژن. بەو شێوەیە ئەو زەبرە دەروونییەی دایکوباوک دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکانیان.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".