Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێگەکانی دیاریکردنی تەمەنی منداڵە پەنابەرەکان ڕەخنەی لێ گیراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 18 maj 2016 kl 12.01
"ڕێگە نوێکان لەو کۆنەکان باشتر نین"
(1:49 min)
Foto: Sveriges Radio
"ئەو ڕێگە نوێیە لە مێتودە کۆنەکان باشتر نییە" وێنە: Foto: Sveriges Radio

ئەو ڕێگە نوییەی بەنیازە بۆ دیاریکردنی تەمەنی منداڵە پەنابەرە بەتەنها هاتووەکان (ensamkommandebarn) بەکار بهێنرێت ڕەخنەی لەسەرە.

 لە نامەیەکدا بۆ دەستگەی کۆچ گرووپێک پزیشک نووسیویانە ئەو مێتۆدە نوێیە باشتر نییە لەو ڕێگە کۆنانەی تا ئێستا لە زۆر وڵاتانی ئەورووپی تەمەنی پەنابەری پێ دیاری دەکرێت، کە بریتین لە ئەشیعەی ددان و مەچەک. هۆکان میۆنستاد یەکێک لەو پزیشکانەیە و دەڵێت هیچ ئاماژەیەک نییە کە نیشانی بدات ئەو ڕێگە نوێیە باشترە، ئەو لەو باوەڕەدایە کە بەلایەنی کەمەوە ساڵێک دەخایەنێت تا ئەو مێتۆدە نوێیە دەکەوێتە کار.

جێی باسە بەپێی ئەو مێتۆدە نوێیە کە ماوەیەک لەومەبەر باس کرا تەمەنی منداڵە بەتەنهاهاتووەکان لە ڕێی ئەشیعەیەکی موگناتیسی بۆ ئەژنۆ و قولەپێ دیاری دەکات.

ساڵی پار کۆمەڵەی پزیشکی مندالان داوایان کرد کە چیتر ئەو ڕێگە کۆنانە واتا ئەشیعەی ددان بۆ دیاریکردنی تەمەنی منداڵە پەنابەرەکان بەکار نەهێنرێت لەبەرئەوەی بنەمای زانستییان نییە. دەستگەی کۆچیش وازیان لەو ڕێگە کۆنە هێناوە.

لەلایەکی دیکەوە کارڵ ئێریک فلودمارک پزیشکی منداڵان کە پرۆژەی سەرۆکایەتی کاروبارە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ بەکارهێنانی مێتودە نوێکە بەڕێوە بردووە لەگەڵ ئەو ڕەخنانەدا نییە و دەڵێت ئەو مێتودە نوێیانە واتا ئەشیعەی ئەژنۆ و قولەپێ لە مێتودە کۆنەکان زۆر باشترە.

ئەو دەڵێت ئەشیعەی ددان ڕیگەیەکی نادڵنیا بوو بۆ دیاریکردنی تەمەندی ئەو پەنابەرانە کە ئاخۆ هەژدە ساڵن یاخود زیاتر. بەڵام بەم ڕیگە نوێیە دەمانەوێت ئەو نادڵنیاییە کەم بێتەوە.

جێی ئاماژەیە گەر حوکوومەت بڕیار بدات ئەوا لە ساڵی داهاتووەوە ئەو مێتودە نوێیە بەکار دەهێنرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".