Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فڕۆکە ونبووەکە سویدیی تێدا نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 maj 2016 kl 09.32
"پریشکی ئاگرێکی زۆرم لە ئاسماندا بینی"
(1:32 min)
Ett passagerarplan från Egyptairlines har kapats.
تا ئێستا هۆکاری دیارنەمانی فڕۆکە میسرییەکە ناڕوونە وێنە: foto: Johan Nilsson / TT

ئەو فڕۆکەیەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەریای ناوەڕاستدا دیار نەما هاوڵاتیی سویدیی تێدا نییە.

.فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی میسری (Egyptair) لە جۆری (Airbus 320)کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنساوە دوێنێ شەو کاتژمێر 23.00 بەرەوە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێکەوتووە، بە 66 سەرنشینەوە لە ڕووداوێکی ناڕووندا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دیار نەما.

جێی باسە نووسینگەی هەواڵی ڕۆیتەر ڕایگەیاندووە کە هێزی بەرگریی میسری 10 چرکە پێش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە کاتژمێر 04.26 داوای فریاگوزاری لە فڕۆکەکەوە پێگەشتووە. بەڵام سووپای میسری ئەو هەواڵەی ڕەت کردۆتەوە.

تەنها زانیاریی سەبارەی بە دیارنەمانی ئەو فڕۆکەیە لەلایەن کاپتنێکی پاپۆڕی بازرگانییەوەیە کە لە دەریای ناوەڕاست لە باشووری دوورگەی (Karpathos) بە وەزارەتی بەرگریی یۆنانیی ڕایگەیاندووە کە پریشکی ئاگرێکی زۆری لە ئاسماندا بینیوە.

لە حاڵی حازردا تیمەکانی فریاگوزاری لە دەریای ناوەڕاستدا لە پشکنین بەردەوامن.

سەرنشینەکانی ئەو فڕۆکە دیارنەماوە 33 میسری، 14 فەڕەنسی، 2 عێراقی، بەریتانییەک، کوەیتییەک، سعودییەک، سودانییەک، پوتوگالییەک، جەزائیرییەک، کەنەدییەک، هەروەها هاوڵاتییەکی چاددی تێدا بووە.

جێی ئاماژەیە لە کۆتایی ئوکتۆبەری ساڵی رابوردوو فڕۆکەیەکی ڕووسی لە دەریای ناوەڕاست بە 224 کەسەوە خرایە خوارەوە و دواتر زانیارییەکان سەبارەت بە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ئاماژەیان بە تەقینەوەی بۆمبێک کردووە.  

مانگی مارسی ئەمساڵیش فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی میسری کە لە ئەسکەندەرییەوە بەرەوە قاهیرە بەڕێوە بوو لەلایەن پیاوێکەوە دەستی بەسەردا گیرا و ناچار کرا لە قوبڕس بنیشێتەوە.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".