Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چالاکیی نازییەکان کەمبۆتەوە بەڵام بزووتنەوەکە گۆڕاوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 maj 2016 kl 11.01
"گرووپە پەڕتەوازە ڕاسیستەکان لە پارتەکانیان مەترسیدارترن "
(2:25 min)
Man framför vägg med logotyp
بەرپرسی گشتیی دامەزراوەی ئێکسپۆ، دانیێل پوول وێنە: Karin Wettre/Sveriges Radio.

گرووپە نازی و فاشییەکانی سوید چالاکییەکانیان لەماوەی ساڵی پاردا کەم بووە بەڵام ئەو بزووتنەوەیە بەشێوەیەکی دیکە گۆڕاوە.

بەپێی بەداوادچوونێکی دامەزراوەی دژە ڕاسیزم (Expo) ئەو بزووتنەوانە ساڵی پار خۆپیشاندان، بڵاوکردنەوەی بەیاننامە لە نێو جەماوەردا، وەرزشیی بەرگریی و کۆنسێرتییان بەراورد بە ساڵانی ڕابوردوو کەم بووە.

بەپێی بەداوادچوونێکی دامەزراوەی دژە ڕاسیزم (Expo) ئەو بزووتنەوانە ساڵی پار خۆپیشاندان، بڵاوکردنەوەی بەیاننامە لە نێو جەماوەردا، وەرزشیی بەرگریی و کۆنسێرتییان بەراورد بە ساڵانی ڕابوردوو کەم بووە.

  • دانیال پوول بەرێوەبەری گشتیی دامەزراوەی ئێکسپۆ دەڵێت، کەم بوونەوەی چالاکیی ئەو بزووتنەوانەی ئادیۆلۆجییەکانیان لەسەر بنەمای رەگەزپەرستییە یەکێک لەهۆکارەکانی ئەوەیە کە پارتی (Svenskarnas Parti) ساڵی 2014 کاتی هەڵبژاردنەکان چالاکییەکی تووندوتۆڵیان هەبوو بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و ساڵی پار وازیان هێنا و پارتەکە هەڵوەشایەوە.  

لەو بەدواداچوونەی ئێکسپۆدا ژمارەی ئەو چالاکییانەیان تۆمار کردووە کە بزووتنەوە نازی و فاشییەکان خۆیان رایانگەیاندووە، سەرجەم لە 2865 چالاکییەوە لە ساڵی 2014 دا کەمبۆتەوە بۆ 2222 چالاکی لەماوەی ساڵی پاردا.

زۆربەی ئەو چالاکییانە لەلایەن پارتی (Svenskarnas Parti) وە ئەنجام دراون کە ئێستا هەڵوەشاونەتەوە. لەبری ئەوان گرووپێکی دیکە هاتوونەتە مەیدان بەناوی بزووتنەوەی (Nordiska motståndsrörelsen) کە بە رادیکاڵترین بزووتنەوەی بواری راسیزمی تووندڕەو ئەژمار دەکرێن، بەڕای دانیاڵ پوول.

ئەو هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە گۆڕانکارییەک کە لە چالاکی ئەو بزووتنەوەیەدا بەدی دەکرێت ئەوەیە کە بەرەیەکی دیکەی ئەو بزووتنەوە نازی و فاشییانە بریتییە کە چەند گرووپێکی بچووک و پەڕتەوازە کە زەحمەتە لە نەخشەی سیاسییدا دیاری بکرێن، بەڵام ئەم گرووپانە زیاتر لە بزووتنەوە و پارتەکانیان جێی نیگەرانین، لەبەرئەوەی لەو ژینگە ناجێگیرە پەڕتەوازەیەدا بۆ نموونە گرووپی پاسەوانانی گەل (Medborgargarden) و گرووپی تووندڕەوی ماتۆڕ (MC-gäng) درووست دەبن.

لەو ژینگانەدا بلاوکردنەوەی ئایدیۆلۆجیایی تووندڕەوانە ئاسانترە لەبەرئەوەی ئەندامانی ئەو گرووپانە ناچار نین ئەندامی هیچ پارتێکی نازی یان فاشی بن. واتا ئەم پەڕتەوازەییە وا دەکات کە ئەو ژینگەیەی بزووتنەوەی تووندڕەوی ڕاسیزمی تیدا هەڵدەسوڕیت بەراورد بە پارت و ڕێکخراوەکانیان ئازادتر و مەترسیدارترە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".