Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی ستۆکهۆلم و یۆتۆبۆری وەستاون

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 maj 2016 kl 12.42
Flygplan och inställda avgångar
هێڵە ئاسمانییەکان بەهۆی کێشەی کۆمپیوتەرەوە وەستاون وێنە: TT

هەموو گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئارلاندە و برۆمما لە ستۆکهۆلم و هەروەها فڕۆکەخانەی لاندڤێتتەر لە شاری یۆتۆبۆری بەهۆی کێشەی ڕادارەوە وەستاون.

هەموو ئەو فڕۆکانەی کە چاوەڕێی فڕینن بەرەو فڕۆکەخانەی ئارلاندا دەوەستێنرێن و ئەو فڕۆکانەی دیکەش کە لە ئەرلاندەوە دەرچوون و لە ئاسماندا بەچاو دەبینران واتا فریا نەکەوتوون بەرز بفڕن لە ڕێی پەیوەدنی ئاساییەوە واتا غەیرەئەلەکترۆنی لەگەڵ فڕۆکەوانەکە لە هەمان فڕۆکەخانە یاخود فڕۆکەخانەیەکی دیکە دەنیشێنرێنەوە.

سەرۆکی فریاگوزاریی لە دەستگەی هێڵی دەریایی و فڕین ئەندەرش لێنهۆلم دەڵێت هۆکار هەڵەی تەکنیکی و نەمانی پەیوەندییە کۆمپیوتەرییەکانی دەستگەی هێڵی ئاسمانییە (Luftfartsverket). 

کۆمپانیای دەوڵەتیی (Swedavia) کە بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی 10 فڕۆکەخانەی سوید ئەوانیش ڕایانگەیاند کە بەڵێ هۆکاری ئەو لەکارکەوتنەی فڕۆکەخانەکان کێشەی ڕادار و کۆمپیوتەرە. 

هاوکات فڕۆکەخانەی شاری لینشۆپینگیش گرفتی بۆ هاتۆتە پێش.

جێی باسە تا ئێستا دیار نییە گەشتەکان کەی دەکەونەوە کار، هەروەها هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ تاوانکاری و کاری تێکدەریی. 

هەر ئەم نیوەڕۆیە کۆمپانیای هاتووچۆی شەمەندەفەری نێوان شارەکان (SJ) ڕایگەیاند کە حیجزکردنی بلیت لە ڕێی ئینتەرنێتەوە کێشەی تێکەوتووە، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت ئەو کێشەیەیان چارەسەر کرد.  

 


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".