Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێکخراوی بیناسازیی بەدوای کارگەی بیانییدا دەگەڕێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 23 maj 2016 kl 10.59
"سوید پێویستی بە هێزی کێبەرکێیە بۆ ڕاگرتنی نرخەکان"
(1:20 min)
Bostadsbygge.
وێنە: Christine Olsson/TT

بۆ یەکەمجارە ڕێکخراوی بیناسازیی سابۆ داوای هاوکاریی لە کارگە بیانییەکان دەکات بۆ بیناکردنی خانووبەرە لە سویددا. 

 ڕێکخراوی گشتیی بیانسازیی (SABO) دەڵێن ئامانج لە داوای هاوکاریمان لە کارگە بیانییەکان و دەرەوەی سوید بۆ بیناسازیی لە سویددا ئەوەیە کە گوژمێک بە هێزی کێبەڕکێ لە بازاڕی بیناسازییدا بدەین و بەو شێوەیە سنوورێک بۆ بەرزبوونەوەی نرخی بیناسازیی دابنێین.

  • لەو بارودۆخەی ئێستادا کە دەبینین چۆن نرخی بیناسازیی یاری دەکات پێمان وایە کە سوید پێویستی بە هێزی کێبەرکارە و پێویستییەکی گەورەیە لەم کاتەدا، یوناس هۆگسێت بەرپرسی بەرهەمهێنانی نوێ لە ڕێکخراوی گشتی بیناسازیی سابۆ.

جێی باسە ئەم هەفتەیە ڕێکخراوی سابۆ لەگەڵ نوێنەری 15 کۆمپانیای خانووبەرەی سەر بە کۆمۆنەکان دەچێت بۆ پۆلۆنیا بۆ بینی چەند کۆمپانیایەکی بیناسازیی، ئەو نوێنەرانە لەگەڵ خۆیان چەند پڕۆژەیەکی بیناسازیی خانووبەرەیان پێیە کە بەمزووانە دەبێت دەست بە سازدانیان بکرێت. ئەویش سەرجەم  دوو هەزار خانووی کرێیە.  

لە پلانەکانی سابۆ هەروەها هاندانی کۆمپانیاکانی بیناسازیی بۆ نموونە ئیسپانیا و وڵاتانی بەلتیکە بۆ هاتنە سوید بۆ کارکردن.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".