Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هۆ ئێم مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 23 maj 2016 kl 13.54
"ژنانی دووگیان ناچار دەکرێن واز لە کارەکەیان بهێنن"
(2:02 min)
H&M
وێنە: Hasse Holmberg/TT

ژنانی دووگیان ناچار دەکرێن واز لە کار بهێنن، مووچە زۆر کەمە و کارمەندان ناچار دەکرێن کاری زیادە بکەن.

ئەمە لە ڕاپۆرتێکی نوێی سەندیکای (AFWA) دا هاتووە سەبارەت بە لقەکانی (H&M) گەورەکۆمپانیای بەرهەمهێنانی جلوبەرگ لە وڵاتی کەمبۆدیا و هندستان کە بەپێێ ڕاپۆرتەکە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن 

بۆ ئەو ڕاپۆرتە لە ماوەی مانگی ئاگوستی و ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابوردوودا بەدواداچوونی بۆ 50کارمەند لە هندستان و 201 کارمەند لە کامبۆدیا کردووە توانراوە زانیاری سەبارەت بە مەرجەکانی کارکردنیان بزانرێت، ئانانیا باتاجارجی ڕێکخەری سەندیکاکانی کارگەی کوتاڵ لە وڵاتانی ئاسیا دەلێت، هەلومەرجی کارکردن لەو کارگانەدا مەترسیدار و نادڵنیان، خاوەنکارەکانیش بنەماکانی مافی مرۆڤ پێشێل دەکەن. 

ئانانیا دەڵێت کاتێک پەیوەندی بە (H&M) ی سویدەوە دەکەین بەپێچەوانەی هۆ ئێمەکانی دیکە وەڵاممان دەدەنەوە و دەڵێن هاوپشتتانین کەچی هیچ ناکەن بۆ گۆڕینی هەلومەرجی کارکردنی ئەو کرێکارانە. 

جێی باسە سەبارەت بەم ڕاپۆرتە نوێیە کۆمپانیای هۆ ئێم بە نووسراوێک وەڵامی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید، ئێکۆتی داوەتەوە و دەڵێن ئەو ڕاپۆرتە ئاماژەی بە چەند پرسێکی  گرنگ کردووە، بەڵام چارەسەری ئەو کێشانە درێژخایەنن و تەنها بەهاوکاریی لایەنە جیاجیاکانی کۆمپانیای هۆ ئێم دەکرێت 

ئاننا باتاچارجی ڕێکخەری سەندیکاکانی کارگەی کوتاڵ لە وڵاتانی ئاسیا دەلێت ڕاستە کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر نابن بەڵام بەشێکی دەتوانرێت چارەسەر بکرێت بۆ نموونە دەکرێت نرخی بەرهەمان زیاد بکرێت، چونکە لەحاڵی حازردا بەرپرسانی هۆ ئێم نرخی هێندە نزم لەسەر کەلوپەلە بەرهەمهێناروەکان دادەنێن کە لقەکانیان بۆ نموونە لە هندستان و کامبۆدیا ناتوانن بەو داهاتە کەمە هەلومەرجی گوونجاو پێشکەش بە کارمەندانیان بکەن.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".