Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەڵگە لەسەر گەندەڵیی ڤاڵستروێم نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 24 maj 2016 kl 09.28
"ڤاڵسترۆم پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکار نەهێناوە"
(1:35 min)
Margot Wallström
وەزیری دەرەوەی سوید، مارگۆت ڤاڵستروێم وێنە: Jessica Gow/TT

لێکۆڵینەوەی بەرایی لە مارگۆت ڤاڵستروێم وەزیری دەرەوەی سوید بە گومانی گەندەڵی داخرا.

دادوەری گشتیی لە یەکەی گشتی دژ بە گەندەڵی، ئالف یۆنسۆن دەڵێت هیچ بنەمایەک نییە کە ئاماژە بە بوونی گەندەڵی لە کەیسەکەی ڤاڵستروێم بدات، واتا بەڵگە نییە بۆ ئەوەی کە ڤاڵسترۆم کەڵکی لە پۆستەکەی وەرگرتبێت بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی کە وەرگرتنی خانوویەکی کرێییە. هەر بۆیە لێکۆڵینەوە بەراییەکان دادەخرێن و لێپرسینەوە لە ڤاڵستروێم ناکرێت.

مانگی جانیوەریی ڕابوردوو لە مێدیاکاندا زانیاری ئەوە بڵاو بۆوە کە بەرپرسێکی سەندیکای کۆموناڵ (Kommunal) لە ماوەی هاوینی ساڵی 2014 بۆ بەهاری ساڵی 2015 کۆنتراکتی خانوویی کرێی داوە بە وەزیری دەرەوە، خانووەکە لە یەکێک لەو بینایانەدا بووە کە سەندیکاکە لە ستۆکهۆڵم خاوەندارێتیان دەکات. 

لە دوای ئاشکرابوونی ئەو زانیارییانە لێکۆڵینەوەی بەرایی دەست پێ کرا بەو گومانەی کە لە هەردوو لاوە بەرتیل درابێت. واتا کەیسێک بە گومانی ئەنجامدانی تاوانی گەندەڵی دژ بە ڤاڵستروێم کرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ دادوەری گشتی ڕایگەیاند کە بەڵگە نییە بۆ ڕوودانی تاوانی لە وجۆرە لەلایەن وەزیری دەرەوەی سوید.

لە نووسراوێکدا بۆ نووسینگەی هەواڵەکانی سوید (TT) وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵستروێم دەڵێت بڕیاری داخستنی لێکۆڵینەوەکانم پی گەشتووە، کارێکی باشە کە گەشتوونەتە دەرئەنجامێک، ئیتر بەو هیوایەم کە هەموو هێز و توانام بۆ کارەکەم بخەمە گەڕ.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".