Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەکارهێنانی کۆندۆم کەم بۆتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 24 maj 2016 kl 10.57
"ژنان باشتر خۆیان دەپارێزن وەک لە پیاوان"
(0:56 min)
kondomer
وێنە: Claudio Bresciani / TT

دیاردەیەک کە پێشتر بەربڵاو بوو، دیاردەی بەکارهێنانی کۆندۆم کەم بۆتەوە.

بەپێی پێوەری ساڵانەی ڕێکخراوی گشتی بۆ هۆشداریی تایبەت بە سێکس (RFSU) سویدییەکان لەجاران کەمتر کۆندۆم، واتا کەرەستەی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی هاوپەیوەست بە سێکس و بەرگر لە دووگیانی، بەکار دەهێنن و چیتر خەڵکی پێیان عەیب نییە کۆندۆم بەکار نەهێنن.

یەکێک لەو زانیارییە سەرنجڕاکێشانەی لە پێوانەی ئەمساڵدا هاتووە ئەوەیە کە زۆرینەی ئەو کەسانەی پرسیاریان لێکراوە ڕایان وایە کە ئەو کەسەی لە کاتی سێکسدا دەستپێشخەریی دەکات بۆ بەکارهێنانی کۆندۆم نیشانەی تێگەشتن و هەستکردنی ئەو کەسانەیە بە بەرپرسیارێتی هەروەها خەمخۆرییە بۆ کەسی بەرامبەر، کەچی ئەو کەسانەی کە ئەو تێڕوانینەیان هەیە کاتێک خۆیان کۆندۆم بەکار دەهێنن خۆیان وەک کەسی پێگەییو و بەرپرس نابینن، ئەویش بەهۆی شەرم و نادڵنیایی لەوەی کە ئاخۆ کەسی بەرامبەر دەستپێشخەرییەکە بۆ بەکارهێنانی کۆندۆم چۆن وەردەگرێت. 

جێی باسە پێلێ ئوللهۆلم لە ڕێکخراوی (RFSU) ەوە دەڵێت پێویستیی بە هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە بۆ پیاوانی گەنج هەیە سەبارەت بە زانیاریی تایبەت بە تەندروستی، سێکس و ڕەگەزی خۆیان، لەبەرئەوەی ژنان بەردەوام دەچنە لای پسپۆڕی ئەندامی زاووزێ، ژینۆکۆلۆگ، بەردەوام زانیاریی وەردەگرن سەبارەت بەوەی کە چۆن لە کاتی سێکسدا خۆیان بپارێزن و بیر لە تەندروستییان بکەنەوە، بەڵام پیاوانی گەنج لەو پرسەدا دوا کەوتوون.

لە بەدواداچوونەکەی (RFSU) دا هەروەها هاتووە کە لە سەدا 17 ی ئەو کەسانەی پرسیاریان لێ کراوە کۆندۆمیان بەکار نەهێناوە، و لەسەدا 38 تەنها لە کاتی پەیوەندیی نوێدا کۆندۆم بەکار دەهێنن. ساڵی 1980 کە ترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەیدز بەربلاو بوو ساڵانە لە سویددا 24 ملیۆن کۆندۆم دەفرۆشرا ئێستا 16-18 ملیۆن دەفرۆشرێت.  

 

 

 

 

 

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".