Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژمارەی سکاڵاکان دژ بە لێدانی منداڵان کەمن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 24 maj 2016 kl 12.54
"پەشیمانم کە سکاڵام تۆمار نەکردووە"
(2:12 min)
En ledsen pojke sitter och gråter och kramar sitt gosedjur.
Foto: Claudio Bresciani / TT

دەستگە تەندرووستییەکان بەپێی پێویست سکاڵا سەبارەت بەو منداڵانە تۆمار ناکەن کە تووشی لێدان دێن.

 

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ نیشانی داوە کە دەستگە تەندرووستییەکان بەراورد بە فێرگا و دەستگە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە کەمتر سکاڵا سەبارەت بەو مندالانە تۆمار دەکەن کە لەلایەن کەسوکارەوە تووشی لێدان و دەسترێژیی دێن.

هۆکاری ئەو کەمتەرخەمییە نەبوونی زانیارییە سەبارەت بە یاساکان و هەورەها نەشارەزاییە لە شێوازی هەڵسەنگاندندا، بەپێی لێکۆڵێنەوەکە لەسەدا 60 ی کارمەندانی بواری تەندوورستی کە پرسیاریان لێکراوە دڵنیانین لە چۆنییەتی بەکارهێنانی یاساکان.  

  • ئەوە پرسێکە کە بەردەوام لەگەڵیدا لە ململانێدایت، هەمیشە ئەو پرسیارە لەخۆت دەکەیت ڕاستم کرد کە سکاڵام تۆمار نەکرد یاخودد هەڵەم کرد، بەڵام زۆربەی کات پەشیمان بوومەتەوە کە سکالام تۆمار نەکردووە، ستینا فورومارک پەرستار لە بواری تەندروستیی دەروونی منداڵان لە شاری یۆتۆبۆرییەوە دەڵێت.

هەر لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە کە سکاڵاکان زیاتر لەلایەن پزیشک و (kurator) ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتییەوە تۆمار دەکرێن ئەمە بەراورد بە پەرستار و یاریدەدەری پەرستاران کە هەرگیز سکاڵا تۆمار ناکەن. سترێس و ترس لەوەی دایکوباوکی منداڵەکان هەڕەشەیان لێ بکەن هەروەها نەبوونی متمانە بە دەستگە کۆمەڵایەتییەکانی وەک (Socialtjänsten) هەندێک لە هۆکارەکانن.

ڤێرۆنیکا سڤارد لە زانکۆی یۆتۆبۆری کە ئەو لێکۆڵینەوەیەی بۆ نامەی دکتۆراکەی ئەنجام داوە دەڵێت زۆر گرنگە هەموو لایەنە بەرپرسەکان لە سەر پرسی ئەو منداڵانە بێنە دەنگ و هاوکار بن گەرنا مەگەر بە ڕێکەوت لە دەستگە تەندروستییەکان منداڵێکی وا بدۆزرێتەوە.

دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی سڤارد لەسەر بنەمای ڕاپرسییەکە لەگەڵ 300 پزیشک، پەرستار، یاریدەدەری پەرستار و ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی لە هەر چوار گەورە نەخۆشخانەی منداڵان لە سویددا. هەروەها 14 گفتوگۆی قووڵ لەگەڵ ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی لە نەخۆشخانەکانی منداڵ و مێردمنداڵان ئەنجام دراوە.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".