Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرۆکوەزیران گۆڕانکاری زۆر بەسەر حکومەتەکیدا دەهێنێ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 25 maj 2016 kl 11.57
چەندین وەزیری نوێ دەست بەکار دەبن
(3:07 min)
 Foto: Jonas Ekströmer / TT
1 av 2
Foto: Jonas Ekströmer / TT وێنە: Jonas Ekströmer/TT
Foto: Jonas Ekströmer / TT
2 av 2
Foto: Jonas Ekströmer / TT وێنە: Jonas Ekströmer/TT

سەرۆکوەزیرانی سوید ناوی ئەو وەزیرانەی دەستنیشان کرد کە لەحکومەتەیدا دەست بەکار دەبن و هاوکات گۆڕانکارییەکی زۆریشی لە حکومەتەکەیدا ئەنجامدا.

سەرۆک وەزیرانی سوید ستێفان لوێڤێن ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ناوی وەزیرە نوێکانی کە جێگرەوەی ئەو وەزیرانەن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە ئاشکرا کرد. ئەو پۆستانەش یەکێکیان وەزیری ژینگەو هاوکات جێگری سەرۆکوەزیرانی سویدە و ئەوی دیکەشیان وەزیری نیشتەجێبوون. بەڵام بێجگە لەم پۆستانە چەندین گۆرانکاری دیکەشی لە حکومەتەکیدا ئەنجامدا.

 سەرەتا سەرۆک وەزیریان لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکاندا ئاماژەی بە گۆڕانکاری کرد کە بەسەر سیاسەتی حکومڕانیدا هاێناوە. بۆ نمونە پرسی کۆچ و کۆچبەران کە ڕێژەیەکی کەمتر کۆچبەر ئەمڕۆ داوایی مافی پەنابەری لە سوید دەکات. شەڕی دژ بەتیرۆریسم لە عێراق و مالی، هەناردەی چەک، پرسەکان ژینگە و پرسی ئاستی بێکاری کە ئاستی بێکاری کەمیکردووە. هەروەها پرسی خانووبەرەو نیشتەجێبوون.

لەکۆتایدا سەرۆکوەزیران باسی لەوە کرد کە سوید دەبێت یەکگرتووبێ بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی سویدیی و بەگشتی وڵات بەرەو پێشەوە بچێ.

لەم رووەشەوە سێ وەزیری نوێی ڕاگەیاندن. یەکەم پۆست ئاماژەی بەئاستی کار کرد بۆ ئەوەش ئان لیندی لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید وەک وەزیر بازرگانی و یەکێتی ئەوروپا ڕاگەیاند. جێگەی باسە میکایل دامباری کە پێشووتر وەیزی بازرگانی بووە، بەڵام لەئێستا بەدواوە ئەرکێکی دیکەی پێسپێردراوە و ئەرکەکە لەوە پێکاتووە کە میکایل دامبێری لە داهاتوودا لەبواری هێنانە ئارای زیاتری هەلیکاردا کاربەدەست دەبێت.

 هاوکات پێتەر ئێریکسسۆن لەسەر لیستی پارتی ژینگە وەک وەزیری نیشتەجێبوون و وەزیری دیجیتاڵی دەستنیشان کرا. جێگەی باسە ئێریکسسۆن ئەندام پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بووە.   هەروەها ناوی جێگرەکەی خۆی واتە جێگری سەرۆکوەزیرانی ڕاگەیاند کە ئەو پۆستەش بە ئیسابێلا لوێڤین لەسەر لیستی پاری ژینگە سپێردراوە. هاوکات لوێڤین پرسە نێونەتەوەکانی تایبەت ژینگەیشی پێسپێردراوە.

 لەلایەکی دیکەوە کارۆلین سکوگ وەک وەزیری نوێی ژینگە دەستنیشان کرا. ستێفان لوێڤێن وەک وەزیری وزەو ڕێکخەری نەتەوەی ئیبراهیم بایلانی دەستنیشان کرد.  

بێجگە لەو گۆڕانکاریانەش ناسناوی وەزیری کار گۆڕانکاری بەسەردا هات و ئەو ناسناوە بەوەزیری دامەزراندن و کار گۆڕاوە وە ئیلڤا یۆهانسۆن وەک وەزیر لەسەر پۆستەکەی بەردەوەام دەبێ. 

ببێجگە لەمانە وەزیری داهاتووی کۆمەڵگە کە کریستینا پێتەرشۆن بوو دەستی لەکارکێستاوە پۆستەکەی هەڵوەشایەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".