Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەبارەت بە‌هەڵوێستی سوید بەرامبەر تورکیا خۆپیشاندان ڕێکدەخرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 25 maj 2016 kl 15.47
"پێمانوایە ڤاڵستروێم دەتوانێت کاریگەری لەسەر تورکیا هەبێ"
(5:09 min)
وێنە: تایبەت.
وێنە: تایبەت. وێنە: وێنە: تایبەت.

ئەمڕۆ لە مینتتۆرییەت لەشاری ستۆکهۆڵم خۆپیشاندانێک سەبارەت بەهەڵوێستی وڵاتی سوید بەرامبەر تورکیا ڕێکدەخرێ.

چەندین ڕیکخراوێ کوردی لەسوید بۆ ئەوەی وڵاتی سوید سەبارەت بەتوندووتیژەکانی تورکیا بەرامبەر هاوڵاتیان کورد و پارتە سیاسیەکان هەڵوێست بگردنەبەر لە گۆڕەپانی مینتتۆریەتی شاری ستۆکهۆڵم کاتژمێر پێنجی ئەم ئێوارە کۆدەبنەوە. یەکێک لە ئامادەکارانی خۆ پیشانداندەکە شوان هیدایەتییە. هیدایەتی ئاماژەوە دەکات کە ئەوان چەند مەرجێکیان هەیە لەسەر سوید و هەڵوێستی ئەم وڵاتە و دەڵێ.

  - ئێمە هیوادارین کە سوید بتوانێت فشار بخاتە سەر تورکیا، بەتایبەت لەڕوانگەی ئەو گۆڕانکاریانەی کە حکومەتی ئەو وڵاتە بەرامبەر کەمنەکان لە تورکیادا گرتوویانەتە بەر. لەو ڕوەشەو ئێمە چەند مەرجێکما هەیە. بۆ نمونە وڵاتی سوید ڕێککەتنامەکەی لەگەڵ تورکیا بەستوویەتی لەسەر کۆچبەران هەڵبوەشێنێتەوە. هەروەها حکومەتی سوید هەڵوێستی خۆی لەسەر چۆنێتی مامەڵکردنی حکومەتی تورکیا بەرامبەر هەدەپە بەدەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بگەیەنێت. پاشان پارتی کرێکارانی کوردستان لەلیستی تیرۆر بهێننە دەرەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".