Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یەکەم دادگایی لەسەر گەشتکردن بەمەبەستی تاوانی تیرۆریستی ئەنجام دەدرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 25 maj 2016 kl 16.36
مەبەستی گەشتکردن بۆ دادگا یەکلاکەرەوەیە
(1:22 min)
Foto: TT
Foto: TT وێنە: Foto: TT

بۆ یەکەم جار ئەو یاسا نوێیەیی کە تایبەتە بەدادگایی کردنی ئەو کەسانەی بەمەبەستی کاری تیرۆریست گەشت دەکەن ئەنجام دەدێ.

ئەو گومان لێکراوە تەمەن ٢٥ ساڵەی کە لە فرۆکەخانەی ئارلەندا مانگی چوار دەستگیرکرا ئەمڕۆ داواکاری گشتی بڕیاریدا کە ڕووبەڕووی دادگایی بکاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی داواکاری گشتی ئەو گومان لێکراوە بەمەبەستی پەیوەندیکردنی بەگرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسراوە ویستوویەتی گەشت بۆ وڵاتی سوریا بکات. هەرچەند ماوەی گەشتی ئەو گومنلێکراوە شەو ڕۆژێک بووە، بەڵام داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە کە ئەو گومانلێکراوە یاسا نوێکە دەیگرێتەوە و دەبێ ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.

هاوکات ئاماژە بەوەکراوە کە بەپێی یاسا نوێکە هەر کەسێک بەمەبەستی پەیوەندیکردن بەڕێکراوێکی تیرۆریستییەوە خۆی بۆ گەشتکردن ئاماددە بکات، لەکاتی گەشتدا دەسگیر بکرێ یان لە گەشت بگەڕێتەوە ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە. لەو ڕوانگەیەشەوە ئەو گومانلێکراوەی ئێستا ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە. داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە کە لەڕوانگە بەهێزی بەڵگەکانەوە دەتوانن ئەو گومان لێکراوە ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".