Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دابینکردنی دارایی بەمەبەستی کاری تیرۆریستی زیادیکردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 maj 2016 kl 10.31
ساڵی ٢٠١٥ ڕێژەی حاڵەتەکان زۆر بووە
(1:27 min)
Foto: CHRISTINE OLSSON / TT
Foto: CHRISTINE OLSSON / TT وێنە: CHRISTINE OLSSON / TT

ڕێژەی ئەو کەیسانەی کە گومانی دابینکردنی داراییان بەمەبەستی تیرۆر لێدەکرێ زۆر هەڵکشاوە.

ئەمە لە ڕاپۆرتێکی بەشی دارایی پۆلیسی سوید ئاشکرا بووە. زیادبوونی ئەو ڕێژە زۆرەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بانەقەکان و ئینستووتی دارایی لەکاتی دروستبوونی گوماندا هەڵدەستن بەئاگادارکردنەوەی پۆلیس لەو حاڵەتانە و تومارکردنی سکاڵا. 

جێگەی باسە لە ڕاپۆرتی ساڵی ڕابووردا واتە ٢٠١٥ بەشی دارایی لە پۆلیسی سوید ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی ئەو ساكاڵانەی کە لەسەر گومانی دابینکردنی دارایی بۆ کاری تیرۆریستی تۆمارکراوە زۆر زیادی یکردووە، بەڵام پۆلیس ئاماددە نییە کە ئاماری ڕێژەی ئەو ساکاڵا گومانێکراوانە ئاشکرا بکات.

 لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە چەندین شێواز بەکار هێنراوە بەمەبەستی دابنکردنی دارایی بۆ کاری تیرۆریستی  بۆ نمو نە، دابینکردنی ئابووری بۆ گەشتکردن بە مەبەستی کاری تیرۆریستی. هاوکات گومانلێکراوان هەستاون بەقەرزکردن لە ڕیگەی ئێسێمێسەوە و بەکرێگرتنی ئۆتۆمبیل بۆ هەمان مەبەست. هەر ئەمە نەبووە بەڵکو هەستاون بەوەرگرتنی قەرزی خوێندن، قەرزکردنی لەسەر ناوی کۆمپانیا و وەرگرتنی کۆمەکی خزمەتگوزاریی کە لەبەرمبەردا ئەو پارە بۆ مەبەستی کاری تیرۆریستی بەکار هێنراوە.

سەرەڕایی ئاشکراکردنی ئەم بابەتە هەتاوەکو ئێستا تەنها لە دادگادا یەک حاڵەت حوکمی لەسەر دراوە و ئەویش ١٠ ساڵ بەر لە ئێستا بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".