Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بێ کەڵکە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 maj 2016 kl 11.30
تورکیا کۆچبەران وەک فشار بەکاردەهێنێ
(2:02 min)
Foto: Petros Giannakouris
وێنە: Petros Giannakouris

لە لێکۆڵینەوەیەکی حکومی بڵاوکراوەتەوە کە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لە یەکێتی ئەوروپادا خراپکارییەو دژی وەبەرهەمهێنانە.

لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا کە زانکۆی ئابووری لەندەن بڵاویکردۆتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بەگشتی پرسێکی بازرگانییە، بۆ نمونە هەر لە کۆمپانیاکانی پاراستنی ئاسایشەوە بگرە هەتاوەکو دەگاتە پۆلیسی پاسەوان، سەرزباز، ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان، قاچاخچییەکان و بگرەی خوودی کۆچبەران دەگرێتەوە.

لەبەر ئەوە ڕاگەیدراوە کە دەبێ یەکێتی ئەوروپا بەئاشکرا خەرجی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان ڕابگەیەنێ. تەنها خەرجی نێوخۆ نییە، بەڵکو لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە وڵاتی تورکیا کۆچبەران وەک کارتێکی فشار بەرامبەر یەکێتی ئەوروپا بەکار دەهێنێ.

 لە ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە کە ساسەتمەدارانی وڵاتانی یەکێتییەکە کورتبینن و تەنها بایەخ بەپاراستنی ئاسایشی وڵاتەکانیان دەدەن، بەڵام لەوە بەئاگانین کە خەرجییەکان هەتا دێ هەڵدەکشێ و زیان بە ئابووری دەگەیەنێ و لە ڕوانگەی ئابووریشەوە گەشەسەندن بەخۆیەوە نابینێ. هاوکات لە ڕوانگەی کەمردنەوە ڕێژەی کۆچبەرەوە لە جیهاندا کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان سوودێکی ئەو تۆیی نەبووە، بەڵکو کۆچبەران ڕیگەی نوێ بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی خۆیان بەیەکێتی ئەوروپا بگەینن.

 لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە بۆ نمونە ڕۆژئاوای ئەفەریقا و باکووری ئەفەرقا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا ڕێککەوتنامەیان لەنێواندا سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان هەیە، بەڵام ئەوان و لەم دوایانەشدا وڵاتی تورکیا کۆچبەران و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان وەک فشارێکی ئابووری بەرامبەری یەکێتی ئەوروپا بەکارهێناوە.

لەبەر ئەوە ئەم پرسە پێویستی بە پێدا چوونەوە لە ڕوانگەی سازدانی گفتووگۆی سیاسی و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر بەشی ئابووری هەیەو دەبێ خەرجییەکان ئاشکرا بکرێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".