Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i en industribyggnad med kraftig rökutveckling som följd och spridningsrisk till närliggande fastigheter. Räddningsledaren uppmanar alla i området att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på din lokala P4 kanal.
(Publicerat idag kl 12.35)

کۆچبەران لە بنکە تەندرووستییەکاندا چارسەر ناکرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 maj 2016 kl 13.47
چاویان بە پزیشکی جیا جیا دەکەوێ
(1:47 min)
Foto:Oded Balilty / AP
وێنە: Oded Balilty / AP

لەبەر نەبوونی جێگە لە بنکە تەندووستییەکاندا ئەو کۆچبەرانەی کە دووچاری جۆرە نەخۆشی پشێووی دەروونی بوون کە بە (PTSD) ناسراوە هاوکاری ناکرێن.

جێگەی باسە کە نەخۆشی (posttraumatiskt stressyndrom) کورتکراوەکەی (PTSD) جۆرێک لە پشێووی دەروونی کە مرۆڤ لە پاش کارەساتێک یان ڕووداوێکی دەروونی یان جەستەیی دووچاری دەبێت. هەندێک جاریش لە دەرئەنجامی ئەشکەنجە و زیندانەوە مرۆڤ دووچاری ئەم نەخۆشییە دەبێت.

  بەشێکی زۆریش لەو کۆچبەرانەی ئەمڕۆ ڕوو لەسوید دەکەن بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن. هاوکات لە بنکە تەندوورستییەکاندا ئەو کۆچبەرانە یەک لەبەر نەبوونی جێگەو ڕێگە، دووەمیش لەبەر ئەوەی خوودی کۆچبەرەکان لەکاتی سەردانکردنیاندا بۆ بنکەکانی تەندرووستی دانبەوەدا نانێت کە چییان بەسەر هاتووە، لەو ڕوانگەیەشەوە چارسەری پێویستیان پێنادرێ.

جێگەی باسە تووێژەرەوەکان ئەم بابەتە بەکێشەیەکی گەورە لەقەڵەم دەدەن. ئەگەر بێت و ئەو کەسانەی دووچاری نەخۆشی دەروونی (PTSD) بوون لەکاتی خۆیدا چارەسەر وەرنەگرن ئەوا تووشی خەوبینی دژوار دەبن، لەکاتی بەبیرهاتنەوەی ئەو ڕووداوە دا مرۆڤ دووچاری شەلەل بوونی کاتی دەکات. هەروەها دووچاربووەکە بەردەوام لە ڕەوشێکی سترێدا ژیان بەسەر دەبات.

بەپێی پسپۆڕانی ئەم بوارە بزیشکە سویدییەکان زۆر بەکەمی ئاگاداری ئەم نەخۆشییە دەروونییەن کە کۆچبەران بەدەسییەوە دەناڵێنن. هاوکات ئەو کۆچبەر انە بەرداوام چاویان بەپزیشکی جیا جیا دەکەوێ. ئەمەش کێشەیەکە کە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم چارسەردا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".