Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کامپەکانی پەنابەران چۆڵ دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 maj 2016 kl 16.55
پۆلیس کەمپەکە بەپەنابەران چۆڵ دەکات
(1:22 min)
Migrationsverket på Restad gård i Vänersborg. Foto: Jörgen Winkler/Sveriges Radio.
Migrationsverket på Restad gård i Vänersborg. Foto: Jörgen Winkler/Sveriges Radio.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی ١-٦-٢٠١٦ یاسایەکی تایبەت بەو پەنابەرانەی داخوازینامەی پەنابەرییەکەیان ڕەتکراوەتەوە دەخرێتە کار.

بەپێی ئەو یاسا نوێیە هەر پەنابەرێک داوای مافی پەنابەرییەکەی ڕەت بکرێتەوە دەبێت کەمپی پەنابەران بەجێهێڵێ و مافی ژیان بردنەسەری لەو کەمپانەدا نامێنێت. هاوکات ئەو مووچەیەش کە لەدەزگایی کۆچ وەری دەگرن دەبڕدرێت.

کەمپی ڕێستاد گۆرد لە ڤێنێشبۆری یەکێکە لە گەرورەترین کەمپەکانی سوید. لەو کەمپەدا ڕێژەیەکی زۆر پەنابەر داوای مافی پەنابەرییەکەیان ڕەتکراوەتەوە و دەبێ کەمپەکە بەجێ بهێڵن، بەڵام لە ئێستادا پەناخوازەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەوان ئاماددە نین ئەو کەمپە بەجێبهێڵن. ڕێژەی ئەو پەناخوازانە ١٥٠٠ کەسن. ئەگەر بێت و کەمپەکە بەجێ نەهێڵن ئەوا سەرەتا دەزگای دەستبەسەراگرتنی ماڵ و سامان (Kronofogden) دێتە نێو کێشەکەوە. ئەگەر بێت و ئەوانیش پێیان چارەسەر نەکرێ ئەوا پۆلیس بەرپرسیارێتی ئەو ئەرکە دەگرێتە ئەستۆ.

لە ئێستادا ئەو پەناخوازانە هەڕەشەی خۆپشایندان دەکەن و بڕیاریشە هەینی خۆپیشاندانێک ئەنجام بدە. جێگەی باسە کە یاسا نوێکە تەنها کەسانێک دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە سەرو ١٨ ساڵەوەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".