Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرەی فێرخوازە پەنابەرەکان پێشدەخرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 maj 2016 kl 10.32
"سەداها فێرگا فێرخوازە پەنابەرەکان وەرناگرن"
(1:32 min)
CHRISTINE OLSSON / TT
CHRISTINE OLSSON / TT

فێرگا سەربەخۆکان ڕێیان دەدرێت سەرەی فێرخوازە تازەهاتووەکان پێش بخەن.

بەپێی پێشنیازی یاسایەک  کە حوکوومەت و پارتەکانی بەرەی ڕاست لەسەری ڕێککەوتوون لە 1 ی مانگی نۆڤەمبەری داهاتووەوە فێرگاکانی کەرتی تایبەت (friskolor) لە سەدا 5 ی جێگەی فێرگاکان تەرخان بکرێت بۆ ئەو فێرخوازە پەنابەرانەی تازە هاتوونەتە سوید. بەتایبەت ئەوانەی کە ماوەی دوو ساڵە لە سویدن و خوێندنیان دەست پێ نەکردووە.

بەو شێوەیە حوکوومەت ڕێ بە ڕێزپەڕیی دەدات لە سیستێمی سەرەگرتن بۆ وەرگرتنی جێگە لە فێرگاکاندا.  

  • لە حاڵی حازردا سەدەها فێرگا هەیە کە تەنانەت یەک فێرخوازی پەنابەری تازەهاتوو وەرناگرن، ئەو هەڵوێستە زۆر ناشاییستەیە بەتایبەت لە کاتێکدا لە جەنگی جیهانی دووەمەوە کارەساتی کۆچی وا گەورەمان نەبووە.  
  • وەزیری پرسی خوێندن گوستاڤ فریدولین دەڵێت لە حاڵی حازردا تەنها فێرگا سەربەخۆکان پێشوازی لەو منداڵە تازەهاتووانە دەکەن ئەوانیش یاسای بەربەستی بۆ درووست کردوون.

جێی ئاماژەیە پارتی چەپ و پارتی ناسراو بە دژەبیانی دیموکراتەکانی سوید دژ بەو پێشنیازەی حوکوومەتن، ئەم پێشنیازەش بەشێکە لەو رێککەوتنەی نێوان حوکوومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆن کە تایبەتە بە سیاسەتی کۆچ و لە مانگی جانوەری ڕابوردوو ڕاگەیەنرا.    


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".