Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چاودێریی ئەو خێزانانەی پەنابەر لەخۆ دەگرن تونددەکرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 maj 2016 kl 12.21
"کەسانی نابەرپرس خراپ کەڵکیان لەبارودۆخەکە وەرگرت"
(2:03 min)
Barn-, äldre- och jämställdhetsminister Åsa Regnér (S)
Foto: Jessica Gow/TT, Vilhelm Stokstad/TT

لە یەکی مانگی حەوتەوە چاودێریی هەموو ئەو خانە و خێزانانە تووند دەکرێتەوە کە منداڵە پەنابەرەکان لەخۆ دەگرن.

 

ئەمە بڕیاری حوکوومەتە لە پاش ئەوەی کە چەندین کەموکورتی و بارودۆخی نالەبار لەو خانە و خێزانانەدا (familjehem) دۆزراوەتەوە کە منداڵە پەنابەرەکان لەخۆ دەگرن.

بەپێ ئەو بڕیارە نوێیە حوکوومەت لەمەودوا پێش ئەوەی دەستگەی پرسە کۆمەڵایەتییەکان (socialtjänsten) منداڵێک بنێرێتە ئەو خانە و خێزانانە لە تۆماری تایبەت بەو شوێن و کەسانە لای پۆلیس سەیر بکرێت.

هەروەها لەمەودوا زۆرەملێیەی کە نوێنەرایەتی پرسە کۆمەڵایەتییەکان (socialnämnden) دەبێت  لە بارودۆخی ئەو خانە و خێزانانە بکۆڵێتەوە. بۆ نموونە گەر زیاد لە سێ منداڵ بدرێتە هەمان ماڵ دەبێت دەستگەی پشکنینی سەرپەرشتی و تەندروستیی (Inspektionen för vård och omsorg, IVO) لێ ئاگادار بکرێتەوە.

  • ئەوەی کە لە پاییزی رابوردوو ڕوویدا کاتێک ژمارەیەکی زۆر پەنابەر هاتنە سوید و ژمارەیەک لایەنی نابەرپرس خۆیان وەک خێزان تۆمار کرد تا منداڵە پەنابەرەکان وەربگرن، ئەوان ئەو کاتە خراپ کەڵکیان لە بارودۆخەکە وەرگرت. ئۆسا ڕۆمسۆن وەزیری پرسی بەساڵاچووان و منداڵان هەروەها پرسی یەکسانی بۆ تەلەفزیۆنی سوید (SVT) دەڵێت بەهیچ جۆرێک ڕێ نادەین ئەو کارە دووبارە ببێتەوە.

جێی باسە لە بەشێکی ئەو بڕیارەی حوکوومەتدا هاتووە کە دەبێت ڕێسای تایبەت بە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی ئەو خانەی سەرپەرشتی و خێزانانەی کە منداڵە پەنابەرەکان لە خۆ دەگرن دیاری بکرێت.

ئەو ڕێسایانەش بۆ درووستکردنی دڵنیایی و ئاسایشە بۆ هەموو ئەو منداڵانەی کە لەو ماڵ و خێزانانەدا سەرپەرشتی دەکرێن، بۆ نموونە دیاریکردنی کاتی نانخواردن و خەوتن، هەروەها کاتی بەکارهێنانی موبیلتەلەفۆن و کۆمپیوتەر. جگە لەوە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندیی نێوان کارمەندان و ئەو کەسانەی لەوێ دەژین.  

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".