Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شارەدارانی سوید داوای ئازادکردنی هاوکارانی هەدەپە دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 maj 2016 kl 14.59
"پێشێلکردنی پرۆسەی دیموکراسییە"
(1:31 min)
Emre Tazegul
وێنە: Emre Tazegul

لە بانگەوازێکدا 230 سیاسەتمەداری شارەوانییەکانی سوید داوای ئازادکردنی ئەندامانی هەدەپە دەکەن.  

لەو نووسراوەدا کە بۆ بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدیش نێردراوە هاتووە 21  شارەداری کورد سەر بە پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە (HDP) ، زیندانی کراون و 31 شارەدار ناچار کراون کارەکەیان جێ بهێڵن.

شارەدارە سویدییەکان نووسیویانە زیندانیکردنی سیاسەتمەدارنی کورد کە لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەڵبژێردراون دژ بە بنەماکانی دەوڵەتی یاسایە و پێشێلکردنی پرۆسەی دیموکراتییە.

هەر لەو نووسراوەدا هاتووە کە لە داوای سەرکەوتنەکەی پارتی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2015 ڕژێمی تورکی بە سەرۆکایەتی پارتی ئاکۆپێ (AKP) دەستی بە راوەدوونان و زیندانیکردنی سیاسەتمەدارانی هەدەپە کردووە.

لەو ماوەیەی کوردەکان سەرۆکایەتی شارەوانی و ئەندامێتییان کردووە پێشکەوتنێکی بەرچاو لە زۆر بواردا ڕوویداوە بەڵام تورکیا پرۆسەی ئاشتیی وەستاندوە و لە حاڵی حازردا لە چەندین شاری کوردنشیندا هێرشی چەکداری دەکرێتە سەر دانیشتووانی سیڤیل و بە سەدەها منداڵ و ژن کوژراون.

هەر بۆیە ئێمەی سیاسەتمەدارانی شارەوانییەکان لە سوید داوا دەکەین:

  • دەوڵەتی تورکی هاوکارە زیندانییەکانمان ئازاد بکەن.
  • ئابڵووقەی سەر شارەوانییەکان بشکێنرێت و ئاگربەست ڕابگەیەنرێت.
  • هەموو شارەدارە لابراوەکان بخرێنەوە سەر کار و پۆستەکانیان بدرێتەوە.
بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".