Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرۆکپارتە سیاسییەکانی سوید ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 30 maj 2016 kl 10.29
تووندوتیژی گەڕەکە پەراوێزخراوەکان ناوەرۆکی گفتووگۆکە بوو
(3:43 min)
Foto: Jonas Ekströmer / TT
Foto: Jonas Ekströmer / TT وێنە: Jonas Ekströmer/TT

دوێنێ شەو لە کەناڵی دوویی تەلەفیزیۆنی سوید سەرۆکی پارتە سیاسییەکانی نێو پەرلەمانی سوید بۆ گفتووگۆکردن ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

جێگەی باسە هاوسەرۆکی نوێی پارتی ژینگە ئیسابێلا لوێڤین یەکەم لە پاش وەرگرتنی پۆستی هاوسەرۆکی ئەو پارتە ئەمە یەکەم جاری بووە کە بەشداری لە گفتووگۆی پارتە سیاسییەکاندا بکات. سەرەتا لوێڤین هێرشی کردە سەر بەرەی هاوپەیمانی ڕاستەکان و بەوە تۆمەتباری کردن کە سوچی سیاسەتی ئەوانە ئەمڕۆ لە گەڕەکە پەراوێزخراوەکاندا تووندوتیژی بەرامبەر کارمەندانی ئامبوولانس، ئۆتۆمبیل و کارمەندانی ئاگر کوژێنەوە و پۆلیس ڕوو دەدات. هاوکات بەرەی هاوپەیمانی ڕاستەکان کە سەرۆکی ئەم چوار پارتە دەگرێتەوە، واتە ئانا شیباری باترا سەرۆک پارتی مۆدێراتەکان، یان بیۆرکلوند سەرۆک پارتی لیبراڵەکان، ئانا بووشتوور سەرۆک پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان و ئانی لوێڤ سەرۆک  پارتی سەنتەر وەڵامی هاوسەرۆکی پارتی ژینگەیان دایەوە کە ئەوە کێشەیەکە بەردەوام بوونی هەبووە.

جێگەی باسە بێجگە لەو پارتانەی ناومان هێنا سەرۆک وەزیرانی سوید و هاوکات سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات ستێفان لوێڤێن، سەرۆکی پارتی چەپ یوناس خوێستێد و سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید یمی ئۆکێسسۆن بەشداری ئەو گفتووگۆ سیاسییەیان کرد.

 لە درێژەی بەرنامەکەدا بابەتی زۆر گفتووگۆیان لەسەر کرا. لەوانە پرسی کۆچ و کۆچبەران و هاوگونجی کە بەرەی هاوپەیمانی ڕاستەکان و پارتی دیموکراتەکانی سوید لەم پرسەدا حکومەتیان بەشکستخواردو لەقەڵەمدا. لەبەرامبەردا سەرۆک پارتی سۆسیال دیموکرات ستێفال لوێڤێن وەڵامی دانەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو دۆخەکە لە کۆنترۆڵکردن بەهۆیی ئەو ڕێژ زۆرەی کۆچبەرەوە کە ڕوویان لەسوید کرد بوو لەدەستدەرچوو بوو وە تەنها سوید نەبوو، بەڵکو زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەت ئەڵمانیا بەهەمان شێوە بەدەست ئەو کێشەوە دەیان ناڵاند، واتە ڕێژەیەکی زۆر کۆچبەر ڕوویان لەو وڵاتانەکردووە.

هاوکات لوێڤێن تیشکی خستەسەر ئەوەش کە لەداهاتوودا وڵاتی سوید دەبێت کەمترین ئاستی کۆچبەر لە یەكێتی ئەوروپادا هەبێ و هێنانی ئەندامانی خێزان لەوڵاتێکی دیکەوە بۆ سوید بەڕێژەیەکی بەرچاو سنووردار دەکرێ.

لەلایەکی دیکەوە یمی ئۆکێسۆنی سەرۆک پارتی دیموکراتەکانی سوید ڕەخنەتی تووندی لەهەموو لایەک گرت و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان ماوەیەکی زۆر باس لەو کێشانە دەکەن کە ئەمڕۆ بەبۆنەی پەنابەرانەوە لە کۆمەڵگەدا سەریهەڵداوە، بەڵام هیچ لایەک بەرپرسیارێتی خۆی نیشان نەداوە هەتاوەکو ڕاستییەکی بەرۆکی پێگرتوون. لەبەرامبەردا یوناس خوێستێتی سەرۆکی پارتی چەپ ڕەخنەی تووندی لە یمی ئۆکێسۆن گرت و بەوە لەقەڵەمیدا کە ئەوان ڕوانگە مرۆییەکە سەبارەت بەڕوشی کۆچبەرن ڕەچاوناکەن و تەنها بیرۆکەی نەژادپەرەستی بەکاردەهێنن.

 بێجگە لەو بابەتان پرسەکانی ئاستی بێکاری لە نێوە ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات لەدیاکبوون کە زۆر هەڵکشاوە، پرسی خوێندن و رەوشی مامۆستایان و پرسی ژینگە و فرۆشتنی کۆمپانیای ڤاتنفاڵ و چەندین بابەتی دیکە گفتووگۆی لەسەر کرا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".