Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زانیاری لەسەر پەیوەندیکردن بە گرووپە تیرۆریستییەکان زیادیکردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 30 maj 2016 kl 11.23
مامۆستا و ئەندامانی خێزان زیاتر پەیوەندی دەگرن
(1:05 min)
Foto: Fredrik Sandberg/TT
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

گەیاندنی زانیاریی لەڕێگەی ئەو هێڵە تەلەفۆنییەوە کە تایبەتە بەهاوکاریکردنی ئەو کەسانەی دەیانەوێ پەیوەندی بەگرووپە تووندئاژوو یان تیرۆریستییەکانەوە بکەن زۆر زیادیکردووە.

جێگەی باسە ماوەی شەش مانگە هێڵێکی تەلەفۆنی نەتەوەیی لەسویددا بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی کە دەیانەوەی زانیاری لەسەر دەوروبەریان کە مەترسی پەیوەکردنیان بەگرووپە تووندئاژووەکانەوە دەکەن دامەزراوە.

 بەرپرسانی ئەو هێڵە تەلەفۆنییەکە ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژانە نزیکەی سێ پەیوەندیان بۆ وەرگرنتی زانیاریی و هاوکاوریکردنەوە پێوەدەکرێ.  ئەو پەیوەندیانەش لەزۆربەی حاڵەتدا لەلایەن ئەندامی خێزان، مامۆستایان و کارمەندانی دەزگاکانی خزمەتگوزاریەوە ئەنجام دەدرێن. جێگەی باسە ئەو هێڵە تەلەفۆنەییە لە لالەیەن ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی و ڕێکخراوی خاچی سوورەوە بەڕێوە دەبرێ.  

 لە مانگی شەشدا لێکدانەوەیەک بۆ دەرئەنجامی ئەو هێڵە تەلەفۆنییە ئەنجام دەدرێ. لەو ڕوانگەیەشەوە بڕیار لەسەر بەردەوامی ئەو هێڵە تەلەفۆنییە دەدرێ کە بەردەوام بێت یان نا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".