Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

داڵکورد خۆی لە یەکسانبوون ڕزگارکرد

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 30 maj 2016 kl 13.02
داڵکورد ٢ - ٠ ئیکۆ فرەیی
(1:25 min)
Dalkurd
Foto: Emil Holmgren.

یانەی داڵکورد لەخوولی پلە دووەکانی تۆپی پیی سوید کە بەسووپەرئێتان ناسراو سەرکەوتنی دیکەی تۆمارکرد.

لەپشووی ئەم هەفتەدا یانەی داڵکورد لە یاریگایی خۆیدا میوانداری یانەی ئیکۆ فرەیی کرد. لە دەستپێکی یارییەکەدا هاتەوەکو خوولەکی ٢٥ هەر دوو یانەکە لە ئاستێکی یەکساندا یاریان  دەکرد. بەڵام لەخوولەکی ٢٧ و لەڕێگەی یاریزان ئەحمەد ئەوادەوە یەکەم گۆڵی تۆمار کرد. یەکەم بەشی یارییەکە بەو دەرئەنجامە واتە یەک بەهیچ لە بەرژەوەندی داڵکورد کۆتایی هات.

لەبەشی دووەمی یارییەکەدا یانەی داڵکورد کۆنترۆڵی تۆپی لەیارگادا و لەڕێگەی پاس بەیەکدانی کورتەوە کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد بوو. ئەمەش بەشێک بوو لاتاکتیکی یارییەکە بۆ پاراستنی  گوڵی خۆیان و ئەو گۆڵە تومارکراوە.

لە درێژەی یارییەکەداو لە خوولەکی ٦٠ دا یانەی داڵکورد هەلێکی دیکەی بۆ هەڵکەوت و توانی لە ڕێگەی یارزان پرێدراگ ڕادنێلۆڤیجەوە گۆڵی دووەم تۆمار بکات. بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵەش یانەی داڵکورد توانی سەرکەوتن و سێ خاڵ نوێ مسۆگەر بکات.

جێگەی باسە لە خشتەی خولی پلە دووەکانی تۆپی پێی سویددا یانەی داڵکورد بەکۆی ١٦ خاڵ لە پلە چواردایە. لە ئێستادا یانەی ئائێفسێ یونایتید بەکۆی ٢٠ خاڵ لە پلە یەکەم دایە، بەڵام هەتاوەکو ئێستا چەند یارییەکی ماوە ئەنجامبدرێ و خشتەیی یارییەکان لەڕوانگەی ئەنجامدانی یارییە تۆمارکراوەکانەوە یەکسان ببێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".