Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕەوشی ژیانی ژنان لە کەمپەکاندا زۆر خراپە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 30 maj 2016 kl 14.27
کێچەڵی سێکسییان پێدەکەن
(1:26 min)
Foto: Heiko Junge / Scanpix
وێنە: Junge, Heiko

لەکۆی ڕێژەی ئەو پەناخوازانەی لەسویددا داوایی مافی پەنابەریان کردووە نزیکەی یەک لەسەر سێیان لە ژنان پێکدێن.

هاوکات زۆرینەی ئەوانەی کە لەکەمپەکانی سویددا دەژین و چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی وەڵامن زۆربەی هەرە زۆریان پیاون. ئەمە بەپێی هەواڵەکانی تەلەفیزیۆنی سوید. هەروەها بەشی هەواڵەکانی تەلەڤیزیۆنی سوید سەردانی چەندین کەمپی کردووە و  ئەو ژنانەی لەکەمپەکاندا دەژین باسییان لە خراپی ڕەوشی ژیانیان لەکەمپەکاندا کردووە کە بەردەوام لە ترسدا ژیان بەسەردەبەن. بۆ نمونە لە کەمپەکاندا دووچاری کێچەڵی سێکسی دەبنەوە.

 جێگەی باسە ئەمڕۆ زیاتر لە ٦٠٠٠٠ پەناخواز کە داوایی مافی پەنابەریان لە سوید کردووە لە کەمپەکاندا دەژین. سەبارەت بەو مەترسیانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە دەزگایی کۆچ ڕایگەیاندووە کە ئەوان لەو کێشەیە ئاگادارن و بەردەوامن لە زیادکردنی چاودێری لە کەمپەکاندا.

هاوکات تیشکیان خستۆتە سەر ئەوەش کە ئەگەر لەحاڵەکاتێکدا ڕووداوێک یان مەترسیەک لەسەر ژنێکی پەناخواز دروست بوو ئەوا ئەوان هەوڵ دەدەن کە ژنەکە بپارێزن و لەو کەمپەی کە جێگەی مەترسییە بۆ جێگەیەیەکی دیگەی بگوێزنەوە.

پۆلیس هیچ ئامارێکی سەبارەت بەو سکاڵانەی کە هەتاوەکو ئێستا لە ڕوانگەی ئەو ڕووداوانەی رووبەڕووی ژنان لەکەمپەکاندا کراونەتەوە و تۆمارکراون لە بەردەستدا نییە. بەڵام باسیان لەوە کردووە کە ئەوان لەم کێشەیە ئاگادارن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".