Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کڵێسای سویدی بە پارەی هاووڵاتیان گەشتی گرانبەها ئەنجام دەدەن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 31 maj 2016 kl 10.36
زیاتر لە ٢،٨ ملیۆن کرۆنیان بۆ گەشتکردن و مەیخواردنەوە خەرجکردووە
(3:30 min)
Foto: Terje Pedersen/TT och Christine Olsson/TT
Terje Pedersen/TT och Christine Olsson/TT وێنە: Terje Pedersen/TT och Christine Olsson/TT

کارمەندان و سیاسیەتمەدارانی کڵێسای سویدی (Svenska kyrkan) بە پارەی ئەندامانیان گەشتی گرانبەهایان بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید، ئێکۆت، ئاشکرای کرد کە کڵێسای سویدی گەشتی بۆ ناوچە گەشتیاری و شارە گەورەکانی جیهان ڕێکخستووە. بۆ نمونە ساڵی ٢٠١٤ لە شارەوانی هوودینگەوە ٩٩ کەس لەسەر خەرجی کڵێسایی سویدی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەشداری کۆنفرانسیان لە وڵاتی ماڵتاو لەقەراغ دەریا بەسەر بردووە. ئەو گەشتە خەرجییەکەی ٨٠٠٠٠٠ هەزار کرۆنی سویدیی بووە.

باربرو باریستێد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کڵێسایی هوودینگە کە سەر بەپارتی سۆسیال دیموکراتە بەبەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سویدی ئێکۆتی ڕاگەیاندووە کە ئەوان قەشەیەکەی بەرپرس لە بەڕێوەبەراییەتی قەشەکانەوە دامەزراندووە و بۆ ئەوەی هەلی یەکترناسین و ئاشنابوون بەیەکتر بڕەخسێنن ئەو گەشتەیان ئەنجامداوە، سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا ئەوان نەیان دەتوانی ئەم هەلە لەسە سویددا بروخسێنن لەوەڵامدا باربرو باریستێد وتی.

 - بەڵێ دەمان توانی، بەڵام ئێمە ئەو هەڵسەنگاندنەمان ئەنجامدا کە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات ئەنجام بدەین.

 لەلایەکی دیکەوە کڵێسایی بوتشیرکا کە بەیەکێک کڵێسا کەم دەرامەتەکانی سوید ناسراوە ساڵی ٢٠١٠ بەبەهایی ٢،٨ ملیۆن کرۆن گەشتیان بۆ سیاسەتمەدارنی کڵێسا و کارمەندانی سەر بە کڵێسایی بووتشیرکا ڕێکخستووە. لەو گەشتەدا پارەی ئەندامانی کڵێساکە بە مەیخواردنەوە دراوە. سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا بۆچی پاری هاوڵاتیان بۆ مەیخواردنەوەی کارمەندان خەرجکراوە. لەوەڵامدا ئان ماری کارڵسۆن سەرۆکی ئەنجوومەنی کڵێسایی بووتشیرکا کە سەر بەپارتی مۆدێرات وتی.

- سەیری نییە کە تەنها ئەو خواردنەوانە لە بەردەستدا هەبووە.

 سەبارەت بەو پرسیارە کە ئایا لە خوارنەی مەیی زیاتر هیچ دیکە نەبوو بیخۆنەوە، لەوەڵامدا کارڵۆسۆن ووتی.

- بەڵێ، بێگومان خواردنەوەی دیکە هەبووە. 

چەندین کڵێسایی دیکەی سەربە (Svenska kyrkan) هەستاون بەخەرجکردنی پارەی ئەندامەکانیان. ئەمڕۆ (Svenska kyrkan) یان کڵێسایی سوید زیاتر لە ٦،٢ ملیۆن هاوڵاتی سویدی ئەندامییەتی  و ئەو ئەندامانە مانگانە ئابوونەیان هەیە.

جێگەی باسە بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆت پەیوەندی بەڕێژەیەکی زۆر کارمەندیی سەر بەكڵێسایی سویدی لە جێگە جیاجیاکندا کردووە و ئەوانیش بەهەمان شێوە باسیان لەوە کردووە کە چەندین گەشی دیکەیان ئەنجامداوە، بۆ نمونە گەشتیان بۆ بەریتانیا بەمەبەستی بینینی یاریی تۆپی پێ و کۆسێرتە بەناوبانگەکان و خواردنی گرانبەها و سەردانکردنی جێگە گەشتیارییەکانیان ئەنجامداوە. کە ئەو  گەشتانە هیچیان هیچ مەبەستێکی ئاینی نایان بەسێتەوە بە كڵێساکەوە.

 لە ئێستادا چەندین کەسایەتی نێو (Svenska kyrkan) یان کڵێسایی سویدی ڕەخنەی توند لە هەڵوێستی  کڵێساکەیان و ئەم جۆرە کردارانە دەگرن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".