Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مەسیحییە دیموکراتەکان لە نزمترین ئاستدان

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 31 maj 2016 kl 11.07
تەنها لە %٣،١ یی دەنگەکان بەدەست دەهێنن
(1:12 min)
Ebba Busch Thor SCB
KD ligger under spärren i SCBs senaste mätning. وێنە: Erik Nylander/TT

ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن بوایە پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان نەیاندەتوانی دەنگی پێویست بۆ هاتنە نێو پەرلەمانی سویدەوە مسۆگەر بکەن.

2011-2016

Infographics: Liv Widell, Ekot

لە دواین ڕاپرسیدا کە بیرۆی ناوەندی ئامار (SCB)  کەمێک بەر لەئێستا بڵاویکردەووە پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان کەمترین لایەنگریان لە مێژووی خۆیاندا و لە پاش ساڵی ١٩٩١ وە هەیە.

 پارتی مەسیحییە دیموکراتەکان بەپێی ڕاپرسیییەکە ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن بوایە تەنها لە % ٣،١ بەدەست دەهێنا و نەیان دەتوانی بێنە نێو پەرلەمانی سویدەوە. ئەم پارتەش لە ئێستادا زیاتر لە % ٢،٥ دەنگەکانی کەمیکردووە.

بەرەی سوور و سەوزەکان لە ئێستادا پێکەوە لە %٤١ دەنگەکان بەدەست دەهێنن. جێگەی ئاماژە پێکردنە کە لەبەری سوور و سەوزەکاندا پارتی سۆسیال دیموکرات هەڵکشانی بەخۆیەوە بینیوە. هاووپەیمانی ڕاستەکانیش لە ئێستادا و بەپێی ڕاپرسیەکە لە % ٣٩،٩ بدەست دەهێنن.

پارتی دیموکراتەکانی سویدیش لە % ١٧،٣ یی دەنگەکان هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".