Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نایلە ئاراس: لە کۆکردنەوەی پشتگیری بەردەوام دەبین

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 31 maj 2016 kl 11.47
"وەرن ڕەوشی کوردستان ببینن"
(5:14 min)
نایلە ئاراس
نوێنەرانی پارتی چەپ و سۆسیالدیموکراتی سوید لە بارەگای پارتی دەبەپە لە ئەنقەرە، وێنە لە فەیسبووکی نایلە ئاراس وەرگیراوە

بۆ پشتگیری لە شارەدارە کوردەکانی تورکیا شارەدارانی سوید سەردانی ئەنقەرەیان کرد.     

 هەفتەی ڕابوردوو ژمارەیەک شارەداری سوید بۆ پشتگیری لە شارەدارانی هەدەپە بانگەوازێکیان ڕاگەیاند و سەردانی ئەنقەرەیان کرد.

چوار نوێنەری پارتی چەپ و پارتی سۆسیالدیموکراتی سوید بەمەبەستی هاوپشتیی شارەدارانی کورد لە تورکیا کە لەلایەن ڕژێمی تورکییەوە دەستگیر کراون و لە پۆستەکانیان دورخراونەتەوە سەردانی ئەنقەرەیان کرد، پێش ئەو سەفەرە بانگەوازێکیان بۆ ڕای گشتی سوید لە ڕێی مێدیاکانەوە بڵاو کردەوە. 

نایلە ئاراس ئەندامی پارتی چەپ و جێگری شارەداری ستۆکهۆلم یەکێکە لە دەستپێشخەرانی سازدانی سەردانەکەی ئەنقەرە و کۆکردنەوەی دەنگی شارەدارانی سوید و بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکە، لە گفتوگۆیەکیدا بۆ بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید دەڵێت لە کۆکردنەوەی پشتگیری بەردەوام دەبین.

بۆ وردەکاری و ناوەڕۆکی بانگەوازەکە بڕوانە لینکی هاوپێچی ئەم گفتوگۆیە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".