Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئیسلامییە تووندڕەوەکان لەزیندانەکاندا جێگەی مەترسین

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 31 maj 2016 kl 16.37
لێکۆڵینەوە لە پاشخانی کەسە ئاینییەکان بکەن
(1:51 min)
Foto: TT
وێنە: Aaron Favila

ئەو ئیسلامییە تووندڕەوانەی دەگەڕێنەوە سوید و پاشان زیندانی دەکرێن یان بڕ یارە زیندانی بکرێن جێگەی مەترسین.

لەسەر داوایی حکومەت دەزگای چاودێری تاوانکاران (Kriminalvården) ڕاپۆرتێکی ئاماددە کردووە سەبارەت بەبڵابوونەوەی بیرۆکەی جیهادیسم لەلایەن ئسلامییە تووندرەوکانەوە لەزیندانەکانی سویددا.

بەوتەی بەرپرسانی دەزگای چاودێری تاوانکاران نزیکەی ١٠ ئسیلامی تووندئاژوو کە لەئێستادا زیندانی کراون یان بڕیار بخرێنە زیندانەوە مەترسی ئەوەیان لەسەرە دەست بەڵاوکردنەوەی بیرۆکەی توندڕەوی بکەن.

 لە ڕوانگەی مەترسییەکانەوە حکومەت دەزگای چاودێری تاوانکارانی ڕاسپاردووە کە ڕاپۆرتێک سەبارەت بەپێشگیریکردن لەو کەسانەی لە زیندانەکاندا سەرقاڵی ڕادیکاڵکردنی کەسانی دیکەن بەردەست بخەن. بڕیار ئەمڕۆش ئەو ڕاپۆرتەی دەزگای چاودێری تاوانکاران بەدەست حکومەت بگات. جێگەی بەسە دەزگاکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیسلامییە تووندئاژووەکان لە زیندان جێگەی مەترسین.

 هاوکات ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەزگای چاودێری تاوانکارانی سوید بەراورد بە وڵاتانی دیکە بۆ نمونە فەرەنسا هەل و مەرجی باشتری لەڕوویی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە مەترسیانە لەبەر دەستدایە. لەبەر ئەوەی هەر کاتێک حاڵەتێکی لەو شێوە ڕووبدات گومان لەسەرەکە بۆ زیندانی تایبەت دەگوێزنەوە.

هاوکات باسیان لەوەکردووە کە کارمەندانی زیندانەکان دەبێت خوولی تایبەت بەئاشکراکردنی ڕادیکالکردن لە زیندانەکاندا ببینن. هەروەها زیندانییەکانیش باشتر چارسەرکردنینا بۆ دابین بکرێ. بێجگە لەم بابەتانەش لە ڕاپۆرتەکەدا باس  لەوە کراوە کە دەبێت ئەو ئیمام یان مەلا و کەسە ئاینیانەی سەردانی زیندانییەکان دەکەن کۆنترۆڵ بکرێ و لێکۆڵینەوە لەسەر پاشخانیان ئەنجامبردێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".