Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەمڕۆ یاسای دەرکردنی پەناخوازان لە کامپەکان دەخرێتە کار

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 1 juni 2016 kl 10.12
"ناچار دەکرێن بکەونە سەر شەقامەکان"
(2:39 min)
Bild på asylboendet och på Migrationsverkets skylt
وێنە: Marcus Ericsson/ TT.

ئەو پەناخوازانەی داوای مۆڵەتی مانەوەیان ڕەت کراوەتەوە بە پێی یاسایەکی نوێ ئەمڕۆ لە کامپەکان دەردەکرێن و مانگانەکەشیان دەبڕدرێت.

لە ئەمڕۆوە ڕێککەوتی ١-٦-٢٠١٦ یاسایەکی تایبەت بەو پەنابەرانەی داخوازینامەی پەنابەرییەکەیان ڕەتکراوەتەوە دەخرێتە کار. بەپێی ئەو یاسا نوێیە هەر پەنابەرێک داوای مافی پەنابەرییەکەی ڕەت بکرێتەوە دەبێت کەمپی پەنابەران بەجێهێڵێ و مافی ژیان بردنەسەری لەو کەمپانەدا نامێنێت. هاوکات ئەو مووچەیەش کە لەدەزگایی کۆچ وەری دەگرن دەبڕدرێت.

ئەگەر بێت و  پەناخوازان کەمپەکە بەجێ نەهێڵن ئەوا سەرەتا دەزگای دەستبەسەراگرتنی ماڵ و سامان (Kronofogden) دێتە نێو کێشەکەوە. ئەگەر بێت و ئەوانیش پێیان چارەسەر نەکرێ ئەوا پۆلیس بەرپرسیارێتی ئەو ئەرکە دەگرێتە ئەستۆ.

جێگەی باسە لەلایەکی دیکەوە ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان، کلێسایی سوید و چەندین ڕێکخراوی دیکە سەرقاڵی دۆزینەوەی ڕێگەی چارەیەکەن بۆ ئەو پەناخوازانەی ئەم یاسا نوێیە دەیان گرێتەوە. واتە ئەوانە لە کەمپەکان دەرد دەکرێن و مانگانەکانیشیان دەبڕرێت. کۆمەڵەی کڵێسایی سوید لەشاری بوودێن لە ئێستا لەهەوڵی چارسەری دۆزینەوەیەکن بۆو پەناخوازانە.

 ڕیکارد ڤیێالستروێم یاریدەدەری قەشەیی کڵێسایە لەو شارەوانەییە. فیێلسروێم دەڵێ سەرەتا ئـێمە وەک کڵیسای سوید هەوڵ دەدەین کەکاریگەریمان لەسەر یاسا و بڕیارەکان حکومەت هەببێ. هەروەها لەڕوانگەی کۆمەڵەکەیانەوە لە شاری بوودێن ڕیکارد ڤیێالستروێم وتی.

 -  سەرەتا هەوڵ دەدەین کە لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ڕێژەی ئەوە پەناخوازانە ئەم بڕیارە دەیان گرێتەوە کە چەندە و بەچی شێوەیەک ئەو بڕیارە کاریگەری لەسەریان دەبێ. پاشان پەیوەندی بەشارەوانی وە دەکەین کە ئەوان سەر بەچی شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکەن و چۆن دەڕواننە ئەو کەسانە دەیانەوێ لەشارەکەدا بمێننەوە. هەروەها پەیوەندیما لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکە بۆ نمونە خاچی سوور و کڵێساکانی دیکەدا هەیە کە پێکەو چۆن بتوانین هاوکاری ئەو کەسانە بکەین.

لە درێژەی وتەکانیدا فێلستروێم باسی لەوە کرد کە ئەوان هەوڵ دەدەن جێگە و بان بۆ پەناخوازانە بدۆزنەوە کە لە کەمپەکاندا دەردەکرێن و خواردنیان بۆ دابین بکەن. هەروەها باسی لەوەشکر کە هەوڵ دەدەن هاوکاری دەروونی ئەو پەناخوازانە بکەن.

فێلستروێم ڕەخنەی توندی لەو یاسا نوێیە گرت کە بۆ نمونە هاوڵاتیان ناچار دەکات بکەونە سەر شەقام و تەنانەت پارەی خواردنیشیان پێ نەبێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".