Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دانەوەی مانگانەی خانووبەرە دەبێ بەمەرج

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 1 juni 2016 kl 11.11
خانووی تازە دروستکراو ناگرێتەوە
(1:24 min)
Foto: Anders Wiklund/TT
وێنە: Anders Wiklund/TT

لە ئەمڕۆ دەبێت بەمەرج کە هەر کەسێک خانوو یان ئەپارتمان بکڕێ و قەرز لەبانک بکات دەبێت بەشێک لەو پارە قەرزکراوە مانگانە بۆ بانکەکان بگەڕێنێتەوە.

پێشووتر  ئەوکەسانەی کە خانوو یان ئاپارتمانی خۆیان هەبووە, واتە بەقەرزی بانک کڕیویانە ئازادبوون  لەوەی کە پارە لەو بەشە قەزەی خانەوەکەیان پێ کڕیووە بدەنەوە یان نا. لەبەرامبەردا مەرجە لەسەریان کە سوود ئەو قەرزە بۆ بانک بگەرێننەوە.

 بەڵام ئەو ئازادییە لە ئەمڕۆوە چوارشەممە ڕێکەوتی  ١-٦-٢٠١٦ نامێنێت، واتە ئەو کەسانەی کە لە ئەمڕۆوە  قەرزدەکەن دەبێت لەبەشێکی ئەو قەرزە، ئەگەر بێت و تۆ وەک کڕیار لەسەرووی لە % ٥٠ پارەی خانووەکەت لە بانک قەرز کرد بێت ئەوا دەبێن مانگانە سەرەڕایی گەڕاندنەوەی سوود بەشێک لە پارەقەرزەکە بەبانک بدەنەوە. بەڵام ئەم یاساییە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە خانوو یان ئەپارتمانێک دەکڕن کە بیناکە تازە درووستکرا بێت.

 هاوکات کۆمپانیاکانی کڕینی و فرۆشتنی خانوو ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێنانە ئارایی ئەم یاساییەوە هەتاوەکو ئێستا گاریکارییەکی ئەوتۆیی لەسەر بازاڕ نەکردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".