Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەگومانی پەیوەندیکردن بە بەرەی نوسراوە ئەمڕۆ دادگای دەکرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 2 juni 2016 kl 10.19
هێلەکی پاراستن و گولەنەبڕی پێگیراوە
(1:48 min)
Foto: TT
وێنە: JESSICA GOW / TT

ئەو گومانلێکراوە تەمەن ٢٥ ساڵەی کە لەسویدەوە دەیویست پەیوەندی بە گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسراوە لەسوریا بکات دادگا دەکرێت.

بۆ یەکەم جار ئەو یاسا نوێیەیی کە تایبەتە بەدادگایکردنی ئەو کەسانەی بەمەبەستی کاری تیرۆریست گەشت دەکەن ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێ. ئەمەش بەدادگاییەکی مێژوو لە سویددا لەقەڵەم دەدرێ. ئەو گومان لێکراوە تەمەن ٢٥ ساڵەی لە فرۆکەخانەی ئارلەندا مانگی چوار دەستگیرکرا و ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دادگاییەکەیەتی.

بەپێی ڕاگەیەندراوی داواکاری گشتی ئەو گومان لێکراوە بەمەبەستی پەیوەندیکردنی بەگرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسراوە ویستوویەتی گەشت بۆ وڵاتی سوریا بکات. هەرچەند ماوەی گەشتی ئەو گومنلێکراوە شەو ڕۆژێک بووە، بەڵام داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە کە ئەو گومانلێکراوە یاسا نوێکە دەیگرێتەوە. جێگەی باسە داواکاری گشتی ئەمڕۆ لە دادگاییەکەدا تیشک دەخاتە سەر ئەوە بەڵگانەی لەبەر دەستیایەتی کە ڕووبەڕووی گومانلێکراوەکەی بکاتەوە. بۆ نمونە هەر لە بیلتی گەشتکردن بە فرۆکە بۆ تورکیا، ئێسێمێس، هەتاوەکو نامەناردن و پەیوەندی لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵاییەتی فەیسبووکەوە.  هاوکات دەست بەسەراگرتنی هێلەکی پاراستن یان گوولەنەبڕ و کەرەسەتەی سەربازی پێگیراوە.  ئەگەر بێت و گومانەکانی بەسەردا بسەپێنرێ ئەوا ئەو گومانلێکراوە حوکمی زیندانی هەتاوەکو دوو ساڵ دەیگرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".