Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لەسەر تاوانی تیرۆریستی بەسزایی پێنج ساڵ زیندانی حکومدرا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 2 juni 2016 kl 11.20
بۆمبی خۆکوژی درووستکردووە
(1:20 min)
Foto: Janerik Henriksson/TT
وێنە: Janerik Henriksson/TT

بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لاوێک لە دادگای سەرتەایی ئاتووندا (Attunda tingsrätt) ئەمڕۆ حوکمدرا.

بەپێی دادوەری گشتی ئەو گەنجە کە دانیشتووی دەووروبەری ستۆکهۆلمە  بەگومانی ئەوەی کە سەرقاڵی خۆ ئامادە کردن بووە بۆ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی دادگایی کراوە. بەڵگەکان لەسەر ئەو لاوە دۆزینەوەی ڕینمایی و زانییارییە سەبارەت بە چۆنییەتی دروستکردنی بۆمبی خۆکوژی.

هەروەها پەیڕەووپڕۆگرامی ئەلقاعیدە سەبارەت بە جیهاد و خۆکوژیی لە وڵاتانی ئەورووپیدا لە موبیلتەلەفۆنی ئەو گەنجەدا دۆزراونەتەوە. بێجگە لەوەش کەلوپەلی بەرهەمهێنانی بۆمب دۆزراوەتەوە.

بەپێی بەڵگەکان ئەو کەرەستانەی کاری پێکردەووە هاوشێوەی هەمان کەرەستەبوون کەلە تەقینەوەکەی شاری بۆستۆنی ئەمەریکا ساڵی ٢٠١٣ بەکارهاێنراون.

ئەمەش یەکێک بووە لە بەڵگەکانی دادوەری گشتی  پشتی پێبەستووە و لەڕوانگەی بەڵگەکانەوە ئەمڕۆ بەسزایی پێنج ساڵ زیندانی ئەو لاوەی حوکمدا. جێگەی

جێی باسە گەنجەکە بەردەوام هەموو ئەو گومانانەی ئاڕاستەی کراون ڕەت دەکاتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".