Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هیلێڤی ئێنگستروێم دەبێتە ڕێکخەری نوێی نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 2 juni 2016 kl 12.20
ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی تا ٢٠١٨ بەردەوام دەبێ
(1:15 min)
Foto: TT
وێنە: Henrik Montgomery / TT

لەپاش دەستلەکارکێشانەوەی مۆنا سالین وەک ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی ئەمڕۆ وەزیری فەرهەنگ و دیموکراتی ئالیس باکونکێ ناوی هیلێڤی ئێنگستروێم وەک ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی ڕاگەیاند.

جێگەی باسە کە ڕۆژنامەی (Expressen) لەسەرتایی ئەم مانگەدا ئاشکراییکرد کە ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی،  کە مۆنا سالین بەڵگەیەکی نادروستی بۆ هاوکارەکەی ، نووسیوە، لە بەڵگەکەدا هاتووە کە مووچەی مانگانەی پاسەوانەکەی 120 هەزار کرۆنە، بەڵام لە راستیدا 43 هەزار کرۆن لە دەوڵەت وەردەگرێت.

ئاشکراکردنی ئەو بابەتەش بوو بەهۆی دەستلەکار کێشانەوەی سالین و لەو کاتەوە هەتاوەکو ئێستا ئەو پۆستە بەبێ بەرپرس مابووە.

بەڵام ئەمڕۆ وەزیری فەرهەنگ و دیموکراتی ئالیس باکونکێ لە کۆفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هیلێڤی ئێنگستروێم ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی ڕاگەیاند. جێگەی باسە هیلێڤی ئێنگستروێم لەسەر لیستی پارتی مۆدێرات بەڕێوەبەری شارەوانی ئوپلاندس ڤێسبییەوە. هاوکات ئەرکی ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی هەتاوەکو ساڵی ٢٠١٨ درێژکرایەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".