Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سارا محەمەد خەڵاتی مافی مرۆڤی پێبەخشرا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 2 juni 2016 kl 16.33
سارا محەمەد: "خەڵاتەکە دەرئەنجامی هەوڵ و تێکۆشانمە"
(7:19 min)
سارا محەمەد. وێنە شاهۆ موانی
سارا محەمەد. وێنە شاهۆ موانی

خەڵاتی مافی مرۆڤ، هەموو ساڵێ بەو کەس و لایەنانە دەبەخشرێ کە جێپەنجەیان لە پرسەکانی مافی مرۆڤدا دیاربێ.

ئەمساڵیش ئەم خەڵاتە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە سوید (Svenska FN-förbundet) بە سارا محەمەد بەخشرا. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوید ڕایانگەیاندووە کە چالاکەوان و باسکار سارا محەمەد لەبەر ئەوەی پارێزگاری لە پرسی مافی مرۆڤ بەگشتی و مافی کچان و ژنان بەتایبەتی دەکات. هاوکات بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ ڕێگرتن لە هاوسەرگیریی زۆرەملێ، هاوسەرگیریی منداڵان و توندوتیژی بە پاساوی شەرف، ئەوا ئەم خەڵاتەی پێبەخشراوە.

سارا محەمەد بە بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە هەست بە شانازی دەکات. هاوکات خەڵاتەکە وەک دەرئەنجامی ئەو هەوڵ و تێکۆشانانەی لە پێناو مافەکانی مرۆڤدا داویەتی، دەبینێ.



بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".