Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حکومەت دەیەوێ بایەخی زیاتر بەتازەهاتووان بدات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 3 juni 2016 kl 10.50
پێشووتر زیاتر لە ١٧٠٠ تازەهاتوو دامەزراوە
(1:20 min)
Foto:Erik Nylander/TT
وێنە: Erik Nylander/TT

حکومەتی سوید ئەمڕۆ پێشنیازێک سەبارەت بەتازەهاتووان بۆ زووتر هاتنە نێو بازاڕی کارەوە پێشکەش دەکات.

جێگەی باسە حکومەت بڕیارە ئەمڕۆ پێسنیازێک پێشکەش بکات کە تایبەتە بەو تازەهاتووانەی لەبوارەکانی کاروباری پرسەکانی کۆمەڵایەتی (socionom) و کۆمەڵناسیدا ئەزموونیان هەیە بۆ ئەوەی زۆتر لە دەرفەرتیان پێبدرێ بێنە نێو بازاڕی کارەوە. هەروەها ئەزموونی ئەو پەنابەرە تازەهاتووانە سوودی لێ وەربگیرێ.

جێگەی ئاماژە پێکردنە کە حکومەتی سوید پێشووتر لە بوارەکانی دیکەی کاردا ئەم هەنگاوەی ناوە.

 بۆ نمونە لەسەرەتایی ئەمساڵدا لە ڕێگەی بەرنامەی هێڵی دامەزراندن کە بە (snabbspåren) ناسراوە زیاتر لە ١٧٠٠ تازەهاتوو لە بوارەکانی دیکەی کاردا وەک بواری تەندروستی و پەروەردەدا دامەزراون.

هاوکات بەرنامەی هێڵی دامەزراندن بەزوویی خوولی فێربوونی زمان و پراکتیکیش لەخۆ دەگرێ. ئەم بەرنامەی ١٠ بەشە کە ٢٠ بواری کار لەخۆدەگرێت. ئەمڕۆش بڕیارە حکومەت هەنگاوەکانی بۆ دوو بواری کار کە کۆمەڵناسی و کاروباری کارمەندانی پرسەکانی کۆمەڵایەتی لەبەرنامەی هێڵی دامەزراندا دەکات ڕادەگەیەنێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".