Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

” بارودۆخی ژنان دەتوانێت وڵاتێکت پێ بناسێنێت”

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 3 juni 2016 kl 14.09
”لە کاتژمێرێکدا لە ساڵی 1700ەوە دەهاتیت بۆ 2016 ”
(12 min)
sten lundberg
1 av 2
وێنەی بەرگی کتێبی (Att riskera allt-Feminism i Kurdistan) و وێنەی ڕۆژنامەوان ستێن لوندباری وێنە: بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید مونتاجی کردووە
تافان ئاکۆ شەریف لە ستۆدیۆی بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید ولە کامپی ئاوارە یەزیدییەکان وێنە: نازەنین مەحموود، ستێن لوندباری
2 av 2
تافان ئاکۆ شەریف لە ستۆدیۆی بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید ولە کامپی ئاوارە یەزیدییەکان وێنە: نازەنین مەحموود، ستێن لوندباری

کتێبی (Att riskera allt – Feminism i Kurdistan) بارودۆخی ژنانی کورد لە چاوی ڕۆژنامەوانێکی سویدییەوە نیشان دەدات.

کاتێک هەموو شتێکت دەخەیتە مەترسییەوە - فێمینیزم لە کوردستان Att riskera allt- Feminism i Kurdistan  ناونیشانی ئەو کتێبەیە کە ڕۆژنامەوان و وێنەگر ستێن لوندباری بە هاوکاریی تافان ئاکۆ شەریف چالاکوانی پرسی ژنان نووسیویەتی. ئەم کتێبە ئەمساڵ لە چاپ دراوە و هاوپێچی پێشانگایەکی وێنە ئەمڕۆ لە شاری ئیۆرێبرو بڵاو کرایەوە.

لە دووتوێی نزیکەی 120 لاپەڕەدا نووسەر ڕۆژانەکانی خۆی لە کاتی گەشتەکانی بۆ کوردستان لە ماوەی ساڵی 2014-2015 نووسیوەتەوە و بەشێکی کتێبەکەش تەرخانە بەو وێنانەی هاوپێچی شوێن و ئەو کەسانەی کە نووسەر بینیونی، گیراون.

بیرۆکەی ئەم کتێبە لەو کاتەوە دەستی پێکردووە کاتێک ستێن لوندباری لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی وێنەگرتندا ڕێکەوتی کچە کوردێکی لاو شەیما جەلال دەکات و وێنەی دەگرێت دوای ماوەیەک پەیوەندی بە شەیماوە دەکات بۆ ئەوەی ژیانی شەیما لە دۆکومێنتێکی وێنەدا کۆ بکاتەوە کە تا ئێستا بەردەوامە. نوسەر دەڵێت شەیما کە باسی کوردستانی دەکرد نەدەهاتە بەرچاوم کوردستان چۆنە، بۆچی هێندە جیاوازە لە سوید هەر بۆیە بڕیارمان دا گەشتێک بۆ کوردستان بکەین بەو نیازەی پرسی فێمینیزم و ژن لە فوکوسدا بن.

بەڵام بارودۆخی ئاوارە یەزیدییەکان، شەڕی پێشمەرگە دژ بە داعش و هەوڵەکانی ئەو لاوە کوردانەی لە ئەورووپاوە دەگەڕێنەوە بۆ گۆڕانکاری لە کوردستان بەشێکی دیکەی کتێبەکە پێک دێنن.

لەم ڕاپۆرتەدا کە من نازەنین مەحموود ئامادەم کردووە، گفتوگۆم لەگەڵ ڕۆژنامەوان ستێن لوندباری و چالاکوان تافان ئاکۆ شەریف ئەنجام داوە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".