Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فیلمێکی سویدی دەربارەی کورد بەشداری فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی شانگهای دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 3 juni 2016 kl 15.16
"بەشداربوونی فیلمەکە بۆ من هەموو شتێکە"
(6:09 min)
وێنە: هۆگر هروری
وێنە: هۆگر هروری

فیلمێکی بەڵگەنامەیی سویدی لەسەر کورد بەشداری فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی شانگهای (Shanghais internationella filmfestival) کە گەورەترین فێستیڤاڵی ئاسیایە دەکات.

جێگەی باسە کە لە ڕۆژانی ١١-١٩ ئەم مانگە یەکێک لە هەرە مەزنترین ڤیستیڤاڵەکانی فیلم لە جیهاندا لە وڵاتی چین و لەشاری شانگهایی بەڕێوەدەچێت کە ئەویش فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی شانگهاییە. لەم فیسیڤاڵەدا فیلێکمی بەڵگەنامەیی سوید کە باس لە جەنگ دژی بەڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەکوردستان و ئەو ئاوارانەی کە لەدەست ئەو گرووپە تیرۆریستییە دەربەدەربوون دەکات بەشدار دەبێ.

 هۆگر هروری  دەرهێنەری فیلمی بەڵگەنامەیی " ئەو کچەی ژیانی منی ڕزگار کرد" بەسویدی "Flickan som räddade mitt liv" بەبەشی کوردی ڕادیۆی سوید ڕاگەیاند کە زۆر خۆشحاڵە سەبارەت بەشداربوونی فیلمە بەڵگەنامەکەی لەو فیستیڤاڵەدا. هەر چەندە خۆی ئاماژەی بەوە کرد کە شەنسی وەرگرتنی خەڵاتی کەمە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".