Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
:قەیرانی کۆچبەران و لیژنەی دەستوور

لیژنەی دەستوور ڕەخنەی لە سیاسەتی کۆچ نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 7 juni 2016 kl 10.16
حکومەت دەیتوانی زۆرتر سنوورەکان کۆنترۆڵ بکات
(2:36 min)
Foto: TT
وێنە: Stig-Åke Jönsson/TT

لیژنەی دەستوور دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی لەسەر حکومەت ئاشکرا دەکات.

جێگەی باسە لیژنەی دەستووری (Konstitutionsutskottet) بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەو سکاڵایانەی ڕووبەڕووی حکومەت کراوەتەوە لە ڕوانگەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی کۆچبەراندا ڕابگەیەنێ. بەڵام بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت زانیاریی بەدەست گەشتووە کە حکومەت زۆر بەدەگمەن لەسەر ئەو پرسە ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە. بێجگە لەو خاڵە نەبێ کە حکومەت لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکاندا لە ڕوانگەی کاتی بریاردانەوە کەم تەرخەم بووە. لەبەر ئەوەی حکومەت بەبۆچوونی لیژنەی دەستوور دەیتوانی زووتر بڕیار بدات. هاوکات حکومەت زانیاری تەواوی لەبەردەستدا بووە. لەو ڕەووەشەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندیی نێوان حکومەت و دەزگای کۆچ کەموکوڕی زۆری هەبووە.

لیژنەی دەستوور لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لێکۆڵینەوەی لەسەر زیاتر لە ٤٠ سکاڵا کە ڕووبەڕووی حکومەت ئێستا و ڕابردوو کراوە ئەنجامداوە.

جێگەی باسە کە ئەو لێکۆڵینەوانە تەنها ڕووبەڕووی حکومەتی سوور و سەوزەکان کە ئێستا حکومڕانن نەکراوەتەوە، بەڵکو حکومەتی ڕابردووی سویدیش کە هاوپەیمانی ڕاستەکان دەکات بەهەمان شێوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە. حکومەتی هاوپەیمانی ڕاستەکانیش بەهەمان شێوە زۆر بەکەمی لەلایەن لیژنەی دەستووریەوە ڕەخنەیان لێدەگیرێ.

 جێگەی باسە حکومەتی ئێستا سوید پێشنیازی ئەوە دەکات کە لە پایزی ئەمساڵدا هەڵسەنگاندن لەسەر چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانی کۆچبەراندا کە ساڵی ڕابردووە ڕوویان لەسوید کرد ئەنجامدا. مۆرگان یوهانسۆن وەزیری داد بەر پرسیارێتی ئەو کەرکەی پێ دەسپێردرێت.

ئەو ئەرکەش لەوە پێکدێ کە نەخشەداڕیژی لەڕوانگەی ڕووداوەکەوە واتە قەیرانی کۆچبەرانەوە ئەنجام بدرێ.

هاوکات لێکۆڵینەوە لەسەر دەزگا حکومییەکان بکرێ. لێرەدا مەبەست بەتایبەت پارێزگا و شارەوانییەکان و دەزگاکانی فریاکەوتن و کۆمەڵگەی مەدەنییە کە چۆن مامەڵەیان لەگەڵ ئەو ڕێژە زۆری کۆچبەراندا کردووە و چارەسەریان بۆ دۆزیەوەتەوە. پاشان حکومەت هەڵدەستێ بەلێکدانەوەی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکە.

بڕیارە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ٢٨/٢/٢٠١٧ ڕابگەیندرێ. جێگەی باسەر کە لە پایزی ساڵی ڕابردووەوە ١٦٣٠٠٠ کۆچبەر هاتوونەتە سوید،  ٣٥٠٠٠ یان منداڵی بەتەنهاهاتوون.

 لەم ڕێژەی کە ئاماژەمان پێکرد تەنها لەمانگی ١٠ و ١١ ساڵی ڕابردوودا ٨٠٠٠٠ کۆچبەر  ناویان لە سوید تۆمارکرا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".